سەردێری پرسیار: ئایا کەسێک بەرگری لە کاربەدەستێک بکات عەرەق خۆرە یان زیناکەرە مووچەی حەڕام یان نە ؟

بەرواری دانان :2018-10-15 کۆدی پرسیار:635

پرسیار:

پرسیار // ئایا کەسێک بەرگری لە کاربەدەستێک بکات عەرەق خۆرە یان زیناکەرە مووچەی حەڕام یان نە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ئەسل وایە پیشەی بەرگری کردن یان حەرەسی کردن حەلالە ، جا چ لە کەسێک بێت یان کۆگایەک یان شوێنێک یان ھەر شتێکی تری قەدەغەکراو نەبێت یان ھەتا فەرمان بە خراپەی پێ نەکرێ یان یارمەتی خراپەی نەدات ، وە ناگونجێت پیشەی موسلمان بەرگری کردن بێت لە کەسێک عەرەق بخواتەوە یان زینا بکات ، وە کاردن لەگەڵ ئەمان کەسکە دەگۆڕێت و تووشی خراپە دەبێت ، بەزۆری ئەم جۆرە کەسانە ڕەوشتیان دەگۆڕێت و وەک ئەو کەسەیان لێ دێت کە بەرگری لێی دەکەن ، وە بەزۆری لەگەڵ مال و خێزانی خۆیان باش نین و چاویان بەردەوام لە حەڕامە نەک حەلال .

نابێت بەردەوام بێت لە بەرگری کردن لەم کەسە خراپە ، بەلکو واجبە لەسەری ئینکاری خراپە بکات .

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَراً فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ فَإِن لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإِيمَانِ )) رواه مسلم (49).

واتە : ھەر کەسێک لە ئێوە خراپەیەکی بینی با بیگۆڕێت بە دەست ، ئەگەر پێی نەکرا ئەوا بە زمان ئەگەر پێی نەکرا بە دڵ کە ئەمەش لاوازترین پلەی ئیمانە .

ئەوەی زانراو بێت ئینکاری کردن بە دڵ دەبێت شوێنی خراپە بەجێ بھێلێ و بەرگری لە خراپەکار نەکات .

دەلێن مووچەی حەڕامە ، ئەگەر بلێی حەڕامیش نییە دڵت بە چی خۆش بێت مووچەیەک وەردەگریت لەسەر بەرگری کردن لە عەرەق خۆرێک یان مووچە وەردەگریت لەسەر ئەوە کەسەکەت بردۆتە شوێنی عەرەق یان زیناکردن ، چی دەلێی ئەگەر بکوژرێی لەپێناو ئەم زیناکەرە کە شتێکی خراپی کردووە و تۆش بەرگری لێی دەکەیت ؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام