پرسیار // حوکمی کەفارەت دانی سوێند پێش سوێند شکاندن چییە ؟ ئایا کەفارەت بدەم دروستە ؟
وەلام // زانایان دەلێن کەفارەت دانی سوێند شکاندن ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : کەفارەت دەدات پێش سوێند خواردن و سوێند شکاندن ، لەم حالەتە کەفارەت دانی دروست نییە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
حالەتی دووەم : کەفارەت دەدات پاش سوێند خواردن و سوێند شکاندن ، لەم حالەتە کەفارەت دانی دروستە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
حالەتی سێیەم : کەفارەت دەدات پاش سوێند خواردن و پێش سوێند شکاندن ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن دروستە کەفارەتی سوێند بدەیت پێش شکاندنی ، کە ئەمە وتەی چواردە ھاوەلانە و کۆمەلێک تابعی و وتەی ئیمام مالکە ، بەلام دەلێن سونەتە کەفارەت دان دوا بخەیت ھەتا سوێند دەشکێنیت ، بەلگە :
(أ) ڕیوایەتی ئەبوداود ھاتووە دەفەرمووێت : (( فکفر عن یمینك ، ثم ائت الذي ھو خیر ))
ئەم فەرموودە ڕوون و ئاشکرایە کە دروستە کەفارەت بدەیت پێش سوێند شکاندن .
دووەم : ھەندێک زانای تر دەلێن نابێت کەفارەتی سوێند بدەیت پێش سوێند شکاندن ، ھەر کەسێک ئەمە بکات دەبێت کەفارەت بداتەوە جارێکی تر دوای سوێند شکاندن ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی مالک ، بەلگە :
(أ) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فلیأت الذي هو خير وليفكر عن يمينه ))
لەم فەرموودە فەرمانی کردووە بە کەفارەت دان دوای سوێند شکاندن ، وە فەرمان کردن بۆ واجبی یە .
سێیەم : ھەندێک زانای تر دەلێن ئەگەر کەفارەت بدات بە بەڕۆژوو بوون ، ئەوە دروست نییە ، بەلام ئەگەر کەفارەت بدات بە خواردن ، ئەوە دروستە ، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەلگە :
(أ) ڕۆژوو عیبادەتی لاشەیە ، عیبادەتی لاشە نابێت پێش بخەیت پێش واجب بوونی ، وە خواردنیش قیاس دەکەن لەسەر پێش خستنی زەکات .
وتەی ڕاست وتەی یەکەم کە دروستە کەفارەتی سوێند بدەیت پێش سوێند شکاندنی ، چونکە :
(١) فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە کە ڕێگە دراوە بۆ کەفارەت دان پێش سوێند شکاندن .
(٢) دەڵێین راستە ریوایەت ھاتووە دەفەرمووێت سوێند بشکێنە ئینجا کەفارەت بدە ، بەلام پێچەوانەش ھاتووە ، بەلگەیە کە دەتوانی پێش سوێند شکاندن کەفارەت بدەیت .
(٣) دەلێین ھیچ فەرموودە نەھاتوون جیاوازی بخاتە نێوان کەفارەت دان بە ڕۆژوو بوون و خواردن دان ، جیاوازی خستنە نێوان ڕۆژوو و خواردن پێویستی بە بەلگەیە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ