پرسیار // ئایا دروست ئاژەڵ بخەیتە ناو باخچە بۆ ئەوەی خەلک سەیری بکەن و پارە لە خەلک وەربگریت ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە ئاژەل بخەیتە ناو باخچە یان قفص بۆ سەیر کردن و خۆشی پێ بردن ، بەلام بە مەرج :
(١) خواردن و خواردنەوەی پێ بدەیت و چاودێری لەش ساغیان بکەیت .
(٢) دوور بێت لە لێدان بە تایبەتی لە نێوان چاوانیان ، وە شت لێی بار نەکەیت کە لە توانایدا نەبێت .
(٣) دایک و بێچووەکانی لێک جیا نەکرێنەوە ئیلا ئەگەر پێویست بکات .
(٤) ئیسراف لە مالدا نەکەیت لە سەرف کردن بۆ پاراستن و خواردن و شتی تر .
(٥) بەربەست دابنرێت لە نێوان ئاژەڵان بۆ ئەوەی یەکتر ئازار نەدەن ، وە نابێت خەلکیش ئازاری بدەن .
ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی باخچەی ئاژەڵان دەکەنەوە و بەڕێوەی دەبەن باخچەکە تەنھا ھی سەیر کردنی ئاژەڵ نەبێت ، بەلکو ئەگەر زانیاری لەسەر ئەو ئاژەڵانە کۆ بکرێنەوە و بنووسرێت دیار بێت لە پێش چاوی خەلک باشترە و سوودی زیاترە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ