سەردێری پرسیار: حوکمی لێدان بۆ ئاژەڵ ؟

بەرواری دانان: 2018-10-16 کۆدی پرسیار: 638

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە لە ئاژەڵ بدەیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە لە ئاژەڵ بدەیت بە مەرج :

(١) نابێت لێدانەکە لە نێو چاوانی ئاژەڵ بێت .

(٢) لێدانێک نەبێت برینداری بکات .

(٣) لێدانێک بێت لە توانای دابێت و پەکی نەکەوێت ، مەبەست لە لێدان سوودە نەک پەک خستنی ئاژەلەکە بێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە لە ئاژەڵ بدەیت بۆ ئەوەی بڕوات ، جونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە ئاژەڵی داوە ،بەلام بە دوو مەرج دروستە لە ئاژەڵ بدەیت :

یەکەم : لێدانێک نەبێت بڕینداری بکات کە ھەندێک خەلک ئەمە دەکەن ، دار ھەلدەگرن و لە وشتر و گوێ درێژ و ئاژەڵی تری ھاوشێوەی ئەمانە دەدەن .

دووەم : لێدانەکە لە سەرووی توانای ئاژەڵ نەبێت ، ئەگەر لە سەرووی توانای بوو ، وەک ئەوەی ئاژەڵ توانای خۆی بدات و ھیچ توانای نەمێنێت ، ئەو کات لێدانەکەی تەنھا سزا دانە و سوودی نییە ، مەبەستمان لە لێدانی سوودە ، بۆ ئەوەی سوودی ھەبێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ٥٩

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام