سەردێری پرسیار:حوکمی سوار بوونی تەکسی لەگەڵ پیاوی ؟

بەرواری دانان :2018-10-16 کۆدی پرسیار:639

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت بە تەنیا لەگەل تەکسی سوار بێت لەگەل پیاوی بێگانە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن سوار بوونی ئافرەت لەگەڵ تەکسی پیاوی بێگانە ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئافرەت بە تەنیا لەگەڵ پیاوی بێگانە سوار دەبێت ، ئەمەیان حەڕامە ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ )). رواه أحمد والترمذي في سننه 2091 وهو في صحيح الجامع 2546 .

واتە : پیاو و ئافرەت پێکەوە بە تەنیا نەمێننەوە ئیلا کەسی سێیەم شەیتانە .

حالەتی دووەم // چەند ئافرەتێک پێکەوە سواری تەکسی دەبن لەگەڵ پیاوی بێگانە ، ئەمەیان دروستە بەلام بە دوو مەرج :

مەرجی یەکەم : دەبێت خاوەنی تەکسی ئەمین بێت .

مەرجی دووەم : دەبێت هاتووچۆیەکە بۆ ناو شار بێت نەک دەرەوەی شار ، چونکە حەڕامە ئافرەت سەفەر بکات بێ مەحرەم ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا يَحِلُّ لامْرَأَةٍ مُسْلِمَةٍ تُسَافِرُ مَسِيرَةَ لَيْلَةٍ إِلا وَمَعَهَا رَجُلٌ ذُو حُرْمَةٍ مِنْهَا )) رواه البخاري (۱۰٨٨) ومسلم (۱۳۳۹) واللفظ لمسلم .

واتە : حەلال نییە بۆ ئافرەتی موسلمان سەفەر بکات بۆ ماوەی شەو ڕۆژێک ئیلا دەبێت مەحرەمی لەگەڵ بێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە پیاو بەتەنیا لەگەڵ ئافرەت بمێنێتەوە لەناو سەیارە ئیلا دەبێت ئافرەت مەحرەمی لەگەل بێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا يخلونَّ رجل بامرأة إلا مع ذي محرم )) .

بەلام ئەگەر دوو ئافرەت بوون یان زیاتر ، ئەمەیان دروستە چونکە خەلوەت نییە ، بەلام دەبێت ئەمین بێت و سەفەر نەبێت . )) فتاوی المرٲة المسلمة ج۲ لاپەڕە ٥٥٤ ــ ٥٥٥

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە ئافرەت سواری سەیارە بێت لەگەڵ شوفێر بێ مەحەرەم ، نە بۆ چوونە مزگەوت و بێجگە لە مزگەوت ، لەبەر ئەوەی نەهی توند هاتووە کە ئافرەت نابێت بەتەنیا لەگەڵ پیاو بمێنێتەوە و حەلال نییە .

ئەگەر کۆمەلێک ئافرەت لەگەل شوفێر بن ، ئەمەیان سووکترە بۆ لاچوونی خەلوەتی حەڕام ، بەلام دەبێت ئافرەتان پابەند بن بە ڕەوشت و شەرم وە درێژە بە قسەکردن نەدەن لەگەل شوفێر وە لەگەلی دەست بکەن بە پێکەنین ، لەبەر ئەوە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فلا تخضعن بالقول فيطمع الذي في قلبه مرض وقلن قولاً معروفاً )) الأحزاب / 32 . )) فتاوی المسلمە ج۲ لاپەڕە ٥٥٦ ـــ ٥٥۷

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام