سەردێری پرسیار:حوکمی ماچ کردنی ڕوومەتی پیاوی نەوەکەم ؟

بەرواری دانان :2018-10-16 کۆدی پرسیار:640

پرسیار:

پرسیار // ئافرەتێک دەلێت من ڕوومەتی پیاوی نەوەکەم ماچ کردووە ئایا تاوانبار دەبم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ماچ کردنی مەحرەمەکان وەک دایک و کچ و خوشک و خالەت ( پوور ) وە مەحرەمی تری هاوشێوەی ئەمانە دروستە بەلام بە مەرج :

یەکەم : دەبێت ئەم ماچ کردنە بۆ ڕەحمەت و سۆز بێت نەک یاری کردن بێت .

دووەم : دەبێت ماچ کردنی ڕوخسار یان نێوا چاوان یان سەر بێت ، نابێت دەمی ماچ بکەیت ، ئەوەی لەهەمووان باشتر بێت سەرە بۆ ماچ کردن .

سێیەم : دەبێت دڵنیا بێت کە فیتنە دروست نابێت بۆ ماچ لێدەر و ماچ لێدراو ، بەتایبەتی ئەگەر بزانی لە ڕووی دین لاوازە .

چوارەم : هەروەها دەلێن مەحرەم دەبێت هی نەسەب بێت ، نەک هی شیرخواردن بێت لە ژنێکی تر ، باشتر وایە مەحرەمی شیری وازی لێ بهێنی و ماچی نەکەیت .

فەرموودە هاتوون پێغەمبەر سەلامی لێ بێت خێزانی خۆی ماچ کردووە وە ابو بکر عائشەی ماچ کردووە .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن المنصور پرسیاری لە ئیمام احمد کرد : پیاو مەحرەمی خۆی ماچ بکات ؟ وتی : ئەگەر لەسەفەر بگەڕێتەوە ترسی لەسەر نەفسی نەبێت دروستە ، بەلام بە هیچ شێوەیەک نابێت دەمی ماچ بکات ، بەلکو نێو چاوان یان سەر ماچ دەکات . )) الاداب الشرعیة ج۲ لاپەڕە ۲٦٦

ابن حجر هیتمی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ڕوخساری مناڵ ماچ بکەیت وەک سۆز و ڕەحمەت ، هەروەها مەحرەمیش ، چونکە ابو بکر ڕوومەتی عائشەی ماچ کردووە لەبەر ئەوەی تووشی تا ببوو ( نەخۆشیێەکە لاشەی مرۆڤ گەرم دەیگرێت ) )) تحفة المحتاج ج۹ لاپەڕە ۲۲۹

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ماچ کردنی مەحرەم ئەگەر دایک بێت یان خوشکی گەورە یان داپیر یان کچی بێت دروستە ، ابو بکر ڕوومەتی کچی خۆی عائشەی ماچ کردووە .

بێجگە لەم مەحرەمانە :

ٲصول (واتە باوک و دایک و باپیر و داپیر بەرەو سەروەوە )

وە فروع ( واتە کچی و کوڕی و منالی کوڕی یان منالی کچی بەرەو خوارەوە )

بێجگە لە ئەمانە باشتر وایە ماچی نەکەیت ئیلا ئەگەر خوشکی گەورە بێت ، لێرە نێو چاوانی ماچ دەکەی یان سەری ، ماچ کردنی خوشکی گەنج دەلێین شەیتان لەناو خوێنی مرۆڤ هاتوو چۆ دەکات خۆت لە ئەمە بەدوور بگرە و ماچی مەکە ، ئەوەی زیاتر خۆتی لێ بپارێزی مەحرەمی شیرە ، چونکە مەحرەی شیر کەمتر هەیبەتی هەیە لە مەحرەمی نەسەب ، لەبەر ئەوە دەبێت خۆت بپارێزی لە ماچ کردنی خوشکی شیری ، بەتایبەتی ئەگەر جوان بێت ، شەیتان لەناو خوێنی مرۆڤ هاتووچۆ دەکات .

بەکورتی ماچ کردنی خێزان داواکراوە ، وە ماج کردنی اصول و فروع دروسته ، بەلام بێجگە لە ئەمانە باشتر وایە خۆتی لێ بەدوور بگری )) لقاءات الباب المفتوح

بەلام ماچ کردنی منالی بچووک زانایان دەلێن دروستە ئەگەر نەگیشتبێتە ئەو ڕادەی ئارەزووی مرۆڤ بۆی بڕوات ، بەلگە :

(۱) ئەسل وایە دروستە .

(۲) هەروەها ئەم ماچ کردنە هی ڕەحمەت وسۆزە .

(۳) فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت زمانی منالی مژیوە یان لێوی

عن معاویة قال : (( رٲیت رسول اللە صلی الله علیه وسلم یمص لسانه ، او قال شفتاه ، یعني الحسن بن علي ،ٳنه لن یعذب لسانه ٲو شفتان مصهما رسول الله صلی الله علیه وسلم )) رواە احمد (۲٨ / ٦۱ ـــ٦۲) ، وقال الالبانی رواە احمد بٳسناد صحیح

واته : پێغەمبەرم بینی سەلامی خوای لێ بێت زمانی حەسەن یان لێوی دەمژی ، وە زمانەکەی یان لێوەکانی ئازاری نەچەشت کاتێک پێغەمبەری خوا لێوی یان زمانی مژیی .

کەواتە باشتر وایە ڕوومەتی پیاوی نەوەی خۆی ماچ نەکات ، ئەگەر ترسی فیتنەی نەبێت ، بەلام ئەگەر ترس هەبێت حەڕامە ماچی بکات . واللە ٲعلم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام