پرسیار // ئایا تا چەند دروستە کچ وێنەی خۆی لەسەر فیسوک یان ڤیبەر دابنێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن کچ سێ جۆر ھەیە :
یەکەم // کچ ھەیە بچووکە و لە تەمەنێک دایە پیاو ئارەزووی بۆی ناڕوات ، ئەمەیان دروستە سەیری بکەیت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مناڵی بچووک کە ماویەتی بۆ شوو کردن ، ئەمەیان دروستە سەیری بکەیت . )) المغني( 9/501 ) .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە پیاو سەیری ھەموو لاشەی کچی بچووک بکات بێ شەھوەت و بێجگە لە عەورەتی . )) "الموسوعة الفقهية الكويتية " ( 40/347 ) .
دووەم // کچ ھەیە بچووکە بەلام لە حالەت و شێوەیەک دایە پیاو ئارەزووی بۆی دەڕوات ، ئەمەیان نابێت سەیری بکەیت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کچ ئەگەر گەیشتە تەمەنێک پیاو پێوە پەیوەست بوو و شەھوەتی ، ئەوا دەبێت خۆی داپۆشێت وەک لادانی فیتنە و شەڕ ، ئەمەیان جیاوازە بە پێی جیاوازی کچ ، چونکە ھەیە گەشەی خێرایە و ھەیە پێچەوانەیە . ))
سێیەم // کچ ھەیە گەورەیە ، ئەمەیان دروست نییە سەیری بکەیت ئەگەر چی تۆ پێت جوان بێت یان پێت ناشرینیش بێت .
کەواتە دروست نییە پیاو سەیری ئافرەت بکات ، وە نابێت ئافرەت وێنەی خۆی لەسەر فیسبوک یان ڤایبەر یان ھەر شتێکی تر دابنێت ، چونکە :
(١) ئەم وێنە دانانە نەفی ئەو خۆ داپۆشینە دەکات کە خوای گەورە فەرمانی پێ کردووە و وە فەرموودە پێی ھاتووە .
(٢) ئەم وێنە دانانە ئەگەری زۆری فیتنەی ھەیە بۆ ئافرەت و خەلک .
(٣) ھەروەھا جیاوازی ھەیە لەم وێنە گرتنە کە گومانی تێدا نییە ئەگەر خۆتی لێ بپارێزی باشترە .
چەندین خەلک بەم وێنانە گومڕا بووینە ؟! چەندین خەلک پەیوەستن بەم وێنانە و ڕۆژانە وێنە دەگۆڕن و وێنەیەکی تر دادەنێن ؟! چەند خراپەکار وێنەی کچی بردووە و دەست کاری کردووە لەگەڵ وێنەی خراپ کێشە دروست بووە ؟! چەند کەس بەوێنە تەنھا فێل دەکات و خەلک بۆ خۆی ڕادەکێشێت ؟! چەند کەس ھەن لە وێنەدا بینیوتە بەلام ئەگەر بەڕاستی و ڕووبەڕوو بیبینی نایناسیتەوە لەبەر ناشرینی بەراورد بە وێنە ؟!
باشتر وایە کچ وێنەی خۆی دانەنێت ئەگەر بچووکیش بێت ، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی بە وێنەوە پەیوەست بێت و ئەگەری تووش بوونی بە فیتنەی ھەر ھەبێت بەتایبەتی لەم سەردەمە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ