سەردێری پرسیار:حوکمی نیقاب کردن لەسەردەمی فیتنە ؟

بەرواری دانان :2018-10-16 کۆدی پرسیار:644

پرسیار:

پرسیار // ئایا نیقاب واجبە بە تایبەتی بۆ ئەم سەردەمە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام : جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە نیقاب دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن واجبە ئافرەت روخسار و دەستی خۆی داپۆشێت ، کە ئەمە وتەی حنابلە و شافعییە .

دووەم : ھەندێک زانای تر دەلێن سونەتە ئافرەت روخسار و دەستی خۆی داپۆشێت ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە و مالکە .

بەلام زانایانی حنفی و مالکی لە کۆنەوە فەتوایان داوە کە واجبە کاتی فیتنە ئافرەت روخساری خۆی داپۆشێت ، مەبەست لە فیتنە ئەوەیە ئافرەتێک زۆر جوان بێت یان کاتێک بێت خەلک زۆر خراپ ببێت فیتنە زۆر ببێت .

جیاوازی نێوان خمار و حجاب و نیقاب :

خمار : بۆ داپۆشینی سەر بەکاردێت . حجاب : بۆ داپۆشینی ھەموو لاشەی ئافرەت بەکاردێت . نیقاب : بۆ داپۆشینی ڕوخسار بەکاردێت .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیجابی شەرعی ئەوەیە کە ئەوە دابپۆشێ کە حەڕامە بەدیار بکەوێ واتە : داپۆشینی ئەو شوێنەی کە واجبە دایبپۆشی ، ئەوەی لە پێشتر یەکەم جار دایپۆشی ڕوخسار چونکە جێگای فیتنە و ئارەزووە .

واجبە لەسەر ئافرەت خۆی داپۆشێ لەوانەی کە مەحرەمی نین ، ... کەواتە زانرا کە ڕوخسار لەھەمووان لە پێشترە دایبپۆشی ، بەلگە ھاتوون لە قورئان و سونەت و وتەی ھاوەلان و زانایانی ئیسلام کە واجبە ئافرەت ھەموو لاشەی خۆی دابپۆشێت لەوانەی کە مەحرەمی نین . )) " فتاوى المرأة المسلمة " ( 1 / 391 ، 392 ) .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست کە بەلگە لەسەری ھاتبێت ئەوەیە کە ڕوخسار ئافرەت عەورەتە و واجبە دابپۆشرێت ، بەلکو زۆر کاریگەری زیاترە لە لاشەی بۆ فیتنە ، چونکە چاو بەزۆری سەیری ڕوخسار دەکات ، روخسار گەورەترین عەورەتی ئافرەتە ، لەگەل ھاتنی بەلگەی شەرعی لەسەر واجبی نیقاب ، .........

فەرموودە ھاتووە : " نەھی کراوە لە نیقاب کاتی ئیحرام " ئەمە بەلگەیە کە پێش ئیحرام نیقاب ماوە دەبێت ئافرەت نیقاب بێت . ..... )) "فتاوى المرأة المسلمة " ( 1 / 396 ، 397 ) .

گومانی تێدا نییە باشتر وایە ئافرەت ھەمووی لاشەی داپۆشێت ھەتا ڕوخساریش بەتایبەتی کاتی فیتنە کە ئەوانەی دەلێن نیقاب سونەتیشە دەلێن کاتی فیتنە واجبە ، ھەروەھا شەڕی گەورەی ئافرەت لە روخسارە ئەوەندەی پیاو سەرسامی ڕوخساریەتی ئەوەندە سەرسامی لاشەی نییە ، ڕاستە لاشەش کاریگەری ھەیە بەلام کاریگەری ڕوخسار زۆر زیاترە .

ئەوەی گرینگ بێت کەس ئینکاری ئەوەی نەکردووە کە نیقاب دینە ، بەلکو جیاوازی لەوەدایە ئایا سونەتە یان واجبە وە ھەرچوار مەزھەبەکان لەسەر ئەوەن کە کاتی فیتنە واجبە ، چەند ئافرەت ھەن نیقاب ناکەن لەبەر جوانی ڕوخساریان ؟! ئەگەر نیقاب سونەتیش بێت چەند ئافرەت پابەندن بەم سونەتە ؟! ئەگەر ئافرەتی موسلمان ئەم سونەتە جێ بەجێ نەکات کێ جێ بە جێ بکات ؟! ئەگەر ئافرەتی موسلمان سونەتی لا خۆشەویست نەبێت ئەی کێ سونەتی لا خۆشەویست بێت ؟! چەند ئافرەت دژایەتی نیقاب دەکەن بە تووندڕەوی وەسف دەکەن ؟!

ئێمە لە سەردەمێک داین خۆمان دژومنی دینی خۆمانین ، بەلکو ئەوەی سەیر بێت کەسی پابەند بە دین دژایەتی نیقاب دەکات و پێی باشتر نیقاب نەبێت بەلکو تەنھا حیجاب ، زۆر زۆر ترسناکە پێچەوانەی دینت لا باشتر بێت چونکە نیقاب دینە و ھەندێک دەلێن واجبە ، وە ئەگەر کاتی فیتنە بێت ئەوانەی دەلێن سونەتیشە دەلێن واجبە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت کەس ھەیە چەندن پایز یان چەندین ساڵ لە دۆزەخ دەمێنێتەوە لەسەر یەک وشەی کەچی لای شتێکی ئاساییە .

موسلمان دەبێت ڕێز لە وتەی زانایان بگرێت و ڕێز لە سونەت بگرێت و دژایەتی دین نەکات ، چونکە دژایەتی سونەت کردن کوفرە پەنا بە خوا ، وە کردەوە باشەکانی مرۆڤ ھەمووی پووچ دەکات ، بەلکو واجبە سونەتی خۆش بوێت نەک ڕقی لێ ببێتەوە و دژایەتی بکات .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام