سەردێری پرسیار:حوکمی ھەلگرتنی وێنە بۆ یادگاری ؟

بەرواری دانان :2018-10-16 کۆدی پرسیار:646

پرسیار:

پرسیار // ئایا وێنە گرتن به كاميره پاشان هەلگرتنی لە ماڵەوە لەناو ئەلبوم بۆ یادگاری دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت وێنەی ڕوح لەبەر دروست بکەی یان بە کامێرا بگری پاشان ھەلبگری لە مالەوە لە ناو ئەلبوم یان ھەلواسین ئیلا ئەگەر لەسەر میمۆری یان شریط یان سیدی یان موبایل ھەلبگری چونکە ئەمە حوکمی وێنەی تری نییە ئەگەر نەکرێتە کاغەز ھەلبگیرێت یان ھەلبواسرێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک وێنەی یادگاری لەلا بێت واجبە لە ناوی ببات جا چ بەدیوارەوە ھەلیواسی بێت یان لەناو ئەلبوم ، چونکە ھێشتنەوەی وێنە لە مالەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەو مالە بێ بەش ببن لە فریشتە ڕەحمەت داخلی مالەوە نەبن . )) "مجلة الدعوة" العدد 1765 / 54.

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إِنَّ البَيْتَ الَّذِي فِيهِ الصُّوَرُ لاَ تَدْخُلُهُ المَلاَئِكَةُ ) رواه البخاري (5961) ومسلم (2104) .

واتە : ئەو مالەی وێنەی تێدا بێت فریشتەی ڕەحمەت داخلی ئەو مالە نابن .

ھەندێک زانا دەلێن ئەو ژوورەی وێنەی تێدایە بێ بەش دەبن لە فریشتەی ڕەحمەت نەک ھەموو خانوو واتە ھەموو ژوورەکان .

ابن عثییمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر وێنە حەڕام بێت ئەگەر لە حوجرە دابێت ئەوا ھەموو مال ناگرێتەوە بەتایبەتی ئەگەر مالەوە پێیان ناخۆش بێت ، چونکە لەناو خێزان کەس ھەیە شەیتان بەسەریدا زاڵ بووە وێنەی ھەلگرتووە و بە دیوارەوە ھەلواسیووە ، وە مالەوە پێیان ناخۆش و ناتوانن لایبدەن ..... )) " لقاء الباب المفتوح " (لقاء رقم/75، سؤال رقم/17) .

ئەوەی گرینگ بێت ئافرەت وەک پیاو نییە دەبێت زۆر ھەستیار بێت لە بابەتی وێنە گرتن بە موبایل و کامێرا ، چونکە چەندین کێشە دروست بوون بەھۆی ئەم وێنانە و وە چەندین موبایل بزر بووینە و دوای کێشە دروست بووە ، وە نابێت جوانی خۆی بۆ پیاوی بێگانە دەربخات بە وێنە و نابێت خۆی سووک بکات وێنەی بگات بە دەستی ھەموو کەسێک ، وە نابێت زیادەڕەوی بکەیت لە وێنە گرتن و بە جۆرێک سنووری ببەزێنیت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام