سەردێری پرسیار:حوکمی وێنە گرتن و دروست کردن ؟

بەرواری دانان :2018-10-16 کۆدی پرسیار:647

پرسیار:

پرسیار // ئایا وێنە گرتن و دروست کردن حەڕامە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین زانایان بابەتی وێنە دروست کردن و وێنە گرتن لە کتابی بیرو باوەڕ باس دەکەن لەبەر دوو هۆکار :

(۱) چونکە لاسایی خوای گەورە دەکەنەوە لە وێنە کێشان .

(۲) هۆکارە بۆ تووش بوون بە شیرک .

زانایان دەلێین وێنە کێشان ئەم چەند حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : وێنە کێشانی دروست کراوێک کە ڕوحی نەبێت :

(۱) ئەگەر وێنەی دروست کراوێک بکێشیت ڕوحی نەبێت ، وە ئەو دروست کراوە مرۆڤ دروستی کردبێت ، ئەمەیان دروستە هەموو زانایان یەک دەنگن ، وەک : وێنە کێشانی ئوتومبێل و خانوو و......

(۲) ئەگەر وێنەی دروست کراوێک بکێشیت ڕوحی نەبێت ، وە ئەو دروست کراوە خوای گەورە دروستی کردبێت ، وە گەشەی نەبێت ، ئەمەیان دروستە هەموو زانایان یەک دەنگن ، وەک : وێنە کێشانی چیا و دۆل و ڕووبار ....

(۳) ئەگەر وێنەی دروست کراوێک بکێشیت ڕوحی نەبێت ، وە ئەو دروست کراوە خوای گەورە دروستی کردبێت ، وە گەشەی هەبێت ، وەک : دار و ڕووەک ...ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :

(ٲ) زۆربەی زانایان دەلێن دروستە وێنەی بکێشیت .

(ب) هەندێک زانا دەلێن نابێت بکێشیت ، بەلگە :

عن ٲبي هریرة رضی الله عنه قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( قال اللە تعالی : و من ٲظلم ممن ذهب یخلق كخلقی ، فلیخلقوا ذرة ، ٲو لیخلقوا حبة ، ٲو لیخلقوا شعیرة )) رواە البخاری ( ٥۹٥۳) مسلم (۲۱۱۱) ، واتە : خوای گەورە دەفەرمووێت : کێ هەیە لەو کەسە ستەمکار تربێت ، وێنەیەک دروست دەکات بە نیازی ئەوەی لاسایی ئەو وێنە بکاتەوە کە من دروستم کردووە ، دەی ئەگەر ڕاست دەکەن با زەڕەیەک ( واتە مێڕوویەکی بچووک) دروست بکەن ، یان دەنکە گەنمێ دروست بکەن ، یان دەنکە جۆیەک دروست بکەن .

دەلێن : (( یخلق کخلقی )) ئەم حەدیسە گشتییە هەموو وێنەیەک دەگرێتەوە ، وە تەواو کەری حەدیس باسی دەنکە جۆ و گەنم دەکات ، با ئەم دووانە دروست بکەن ، کەچی هەردووکیان گەشەیان هەیە .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلگە :

(ٲ) حەدیسی ابن عباس دەلێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو : (( من صور صورة كلف ٲن ینفخ فیها الروح ، ولیس بنافخ )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : هەر کەسێک وێنەیەک بکێشیت لە دونیا دا ، ئەوا لە قیامەت دا داوای لێ دەکرێت کە ڕۆحی بە بەردا بکات ، ناشتوانێت ڕۆحی بە بەردا بکات ، کەواتە ئەمە بەلگەیە کە خاوەن ڕوح حەڕامە .

(ب) وە دەلێین : (( لیخلقوا حبة ٲو لیخلقوا شعیرة )) ئەمە مەبەستی تەحدییە ، واتە ئەو وێنە کێشانە ناتوانن دروست کراوی بێ روح دروست بکەن ئەێ چۆن دەتوانن خاوەن روح دروست بکەن .

حالەتی دووەم : وێنە کێشانی دروست کراوێک بە دەست بکێشیت کە رۆحی هەبێت :

(۱) ئەگەر پەیکەرێک یان وێنەیێک دروست بکات بۆ ئەوەی خەلک بیپەرستن ، ئەوا کوفری گەوریە ، ئەگەر باوەڕیشی بەم پەیکەر پەرستنە نەبێت .

(۲) ئەگەر وێنە یان پەیکەر دروست بکات ، بلێت ئەمە باشتر و جوانترە لە دروست کراوی خوا یان وەک خوا دروستی دەکەم ، ئەمە کوفری گەورەیە.

(۳) ئەگەر وێنە یان پەیکەر دروست بکات ، مەبەستی لاسای کردنەوەشی نەبێت حەڕامە تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان ، چونکە کارەکەی بەلگەیە کە لاسایی ئەو وێنەیە دەکات ، یان وەک ئەو دروستی دەکات .

(٤) ئەگەر وێنە یان پەیکەر دروست بکات ، تەنها سەر دروست بکات ، زانایان دەلێن نابێت ، ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ دەلێت : (( ئەگەر وێنە سەری نەما کەراهەتیەکە دەڕوات ، ابن عباس دەلێت : وێنە سەرە ئەگەر سەر نەما ئەوە وێنە نییە )) المغنی ج٨ لاپەڕە ۱۱۱

(٥) ئەگەر وێنە دروست بکات چاو یان لووت یان دەمی نەبێت دەلێن ئەمە وێنە نییە ، ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ئەگەر وێنە ڕوون نەبێت ، چاو و یان لووت یان دەمی نەبێت ، ئەوە وێنە تەواو نییە ، لاسای دروست خوای گەورە نییە.)) مجموعة الفتاوی ابن عثیمین ج ۲ لاپەڕە ۲۷٨ـــ۲۷۹

(٦) ئەگەر وێنە دواوەی مڕۆڤ دروست بکات واتە ڕوخسار دەرناچێت ، یان وەک سێبەر دروست دەکات ، دەلێن ئەمەیان دروستە .

(۷) ئەگەر وێنە دروست بکات بەشتێک کاتی بێت ، وەک دروست کردنی بە بەفر یان هەویر یان شیرینی ...هەندێک دەلێن دروستە بەلام زۆربەیان دەلێن نابێت حەڕامە ، ئەگەر وێنەکە تەواو و ڕوون بوو .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ئەو وێنەی کە حەڕام دەبێت ئەو پەیکەرەیە کە وەک پەیکەرە ، واتە : دروست کردنی مرۆڤ بە هەویری یان جبس یان گەچ یان هەر موادێکی تر ، دروست بکەیت لەسەر شێوەی مرۆڤ یان ئاژەل ئەمەیان حەڕامە )) شرح ریاض الصالحین ج ٦ لاپەڕە ۲۰۷

لەوانەیە یەکێک بلێت بۆچی حەڕامە دروستی بکەیت هیج دروست کراوێک وەک بەفر نییە ، شێوەی هیچ مرۆڤێک وەک بەفر نییە ، دەلێین ڕاستە بەلام مەبەستی حەڕامی ئەوەیە نابێت وەک شێوەی ڕوح لەبەر بێت ، واتە : سەری هەبێت یان لێو یان لووت ....مەرج نییە ئیلا لە ڕەنگ و شێوە وەک یەک بن ئەگەر گەچ یان ئاسن یان هەر موادێکی تر بوو بلێیت دروستە .

حالەتی سێیەم : وێنەی روح لەبەر بگریت بە هۆی کامیرەوە یان موبایل یان فیدیو جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :

(۱) هەندێک دەلێن وێنە و فیدیو حەڕامە .

(۲) هەندێک دەلێن وێنە و فیدیو دروستە .

(۳) هەندێک دەلێن وێنە حەڕامە بەلام فیدیو دروستە ئەگەر پێویست بکات.

پێویست ناکات بەلگەکان باس بکەین زۆر دەخایەنێت ، دەلێین ئەگەر وێنە نەگرێت باشترە ، دەلێین پەیکەر لەهەمووان ترسناکترە دوای وێنە کێشان بە دەست دوای وێنە گرتن بە کامیرە یان موبایل باشتر وایە نەگریت بۆ ئەوەی لە خیلاف رزگار ببیت ئەگەر بگریت بەرفراوانی تێدا .

بەلام هەلگرتنی وێنە لە مال یان هەلواسین نابێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەلێت : (( لا تدخل الملائکة بیتا فیه صورة )) رواە البخاری (۲۹٨٦) ، واتە : فریشتەی ڕەحمەت ناچێتە مالێک کە وێنەی تێدا بێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام