پرسیار // حوکمی دەست ماچ کردن و خۆ نزم کردنەوە بۆ خەلک چییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ماچ کردن و خۆ نزم کردنەوە ئەم سێ حالەتانە :
حالەتی یەکەم : دەست ماچ کردن ، زۆربەی زانایان دەلێن باشە نییە دەست ماچ بکەی بەتایبەتی ئەگەر عادەتی خەلک بێت و بەردەوام بن لەسەر ، بەلکو ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە ، بەلام ئەگەر ھەندێک جار بکرێت لە کاتی بە یەک گەیشت دەلێن دروستە .
حالەتی دووەم : سوجدە بردن لەسەر دەست و ماچ کردنی ، ئەگەر سوجدە ببات لەسەر دەست و نێوان چەوانی لەسەر دەستی دابنێ ، ئەوە حەڕامە جا چ ماچ بکات یان ماچ نەکات .
حالەتی سێیەم : خۆ نزم کردنەوە ، دەلێن خۆ نزم کردنەوە ئەم سێ حالەتانەن :
(١) ئەگەر خۆ نزم کردنەوە بۆ بەگەورە دانان و عیبادەت بێت ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە کە دروست نییە و شیرکە .
(٢) ئەگەر خۆ نزم کردنەوە بۆ ڕێز بێت نەک عیبادەت ، ئەوە دەلێن نابێت چونکە وەک ڕکوع وایە یان نزیکە لە ڕکوع .
(٣) ئەگەر خۆت نزم بکەیتەوە بۆ کەسێک بالای کورتە بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکەیت ، ئەمەیان دروستە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەست ماچ کردن بۆ کەسێک ئەھل بێت ھیچی تێدا نییە و دروستە ، وەک : دایک و باوک و ماموستا ، ئیلا ئەگەر بترسێت لە زیان ، ئەویش بە سەرسامی بوونی ئەو کەسەی دەستی ماچ دەکرێت سەرسام ببێت بە نەفسی خۆی و وای دەبینێت لە شوێنێکی بەرزە ، ئەوە ڕێگری دەکەین لەبەر سەرسام بوون بە نەفسی خۆی . ))
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆ نزم کردنەوە دروست نییە بە ھیچ شێوەیەک و بۆ ھەر کەسێک نە بۆ مەلیک و بێجگە لە مەلیک ، بەلام ئەگەر بۆ بەگەورە دانان نەبێت بەلکو بۆ سەلام کردن بێت وەک ئەوە بالای کورتە یان دانیشتووە سەلامی لێ دەکەی ئەوە ھیچی تێدا نییە . )) "فتاوى نور على الدرب" (1/491 ، 492) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ