پرسیار // ئایا بالندە زەکاتی لێ دەکەوێت ئەگەر بەخێوی بکەیت ؟ وە زەکاتی بالندە چەندە ئەگەر زەکاتی لێ بکەوێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن زەکات لە مەڕ و بزن و مانگا و وشتر دەکەوێت ، ئاژەلی تر بێجگە لە ئەمانە زەکاتی لێ ناکەوێت ، وە بالندەش زەکاتی لێ ناکەوێت ئیلا ئەگەر بازرگانی پێی بکات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوانەی باڵندە بەخێو دەکەن ئەگەر مەبەستیان بازرگانی بێت ئەوە زەکاتی دەبێت بدات ، چونکە خستۆتە ڕوو بۆ بازرگانی ، واتە مرۆڤ دەکڕێت و دەفرۆشێت بۆ کەسابەت .
بەلام ئەگەر مەبەست پێی بەخێو کردن بێت بۆ زیاد بوون و خواردن یان ئەگەر لێیان زیاد بوو و پێویستیان پێ نەبوو بفرۆشێت ، ئەوە زەکات لەسەری نییە ، چونکە زەکات واجب نابێت ئیلا لەسێ جۆری ئاژەڵ نەبێت : وشتر و مانگا و مەڕ و بزن ، بە مەرجە زانراوەکان . )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (18/54) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ