پرسیار // خەلکانێک دەلێن نابێت بە ھیچ شێوەیەک قسە بکەیت کاتی نان خواردن ، ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ ڕێگری کردن لە قسە کردن کاتی خواردن و خواردنەوە .
سەخاوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ شتێک نازانم بۆ نەفی کردن و جێگیر کردنی ھاتبێت . )) المقاصد الحسنة " لاپەڕە ٥١٠
شیخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قسە کردن لەسەر خواردن وەک قسە کردنە لەسەر بێجگە لە خواردن . )) "سلسلة الهدى والنور " شريط رقم (15/1) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ