پرسیار // ئایا مرۆڤ کە نزیکی مردن بوو ھەست دەکات کە دەمرێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن کەس نازانێت کەی مردن بۆی دێت و کەس ناتوانێت دیاری بکات ، بەلام کاتی نزیک بوون لە مردن ھەندێک کەس خوا گەورە ئەو ھەستەی پێ دەبەخشێت کە دەمرێت بەتایبەتی ئەگەر بەلگە ھەبن بۆ مردنی ، وە واقع بەلگەیە کە چەندین کەس کاتی نزیک بوون بە مردن ھەستیان بەمە کردووە بە وتەش دەریان بڕیووە .
خوای گەورە دەفەرووێت : (( إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ )) لقمان /34 .
ئەم ئایەتە بەلگەیە کە کەس نازانێت کەی دەمرێت و لەکوێ دەمرێت ، کەواتە ھەست کردن بە مردن دوو حالەتە :
حاکەتی یەکەم : کەسێک لەش ساغە و نەخۆش نییە ، نازانێت کەی دەمرێت و ناتوانێت دیار بکات دوای ئەمڕۆ یان فلانە ڕۆژ لە فلانە شوێن دەمرم .
حالەتی دووەم : کەسێک نزیکە لە مردن ھەست دەکات کە مردنی نزیک بووە ، بەلام بێ ئەوەی ڕۆژو و کات دیار بکات .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مرۆڤ غەیب نازانێت و ھەست بە ئەجەل ناکات ، دەزانێت بە نیشانەکان ئەگەر نەخۆشی توند بوو ، یان برینێکی تووند ھەست دەکات بەزۆری کە ژیانی کۆتایی دێت و مردن بەدوای دێت ، ئەگەرنا زانست لە لای خوایە ، ..... )) مجموعە الفتاوی ابن باز .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ