پرسیار // کاتێک من یان خێزانم نوێژ دەکەین مناڵەکەمان یاریمان لەگەڵ دەکات لەناو نوێژ ، ئایا نوێژەکانمان قبول دەبێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن بە یاری کردنی مناڵ لەگەڵ ئەو کەسەی نوێژ دەکات نوێژی بەتال نابێت ئیلا ئەگەر زۆر جوولە بکات یان قسەی لەگەڵ بکات بە ئەنقسەت .
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە و ئومامەی کچی زەینەبی ھەلگرتووە لەناو نوێژ .
ئەبو قەتادە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژی دەکرد ئومامەی کچی زەینەبی ھەلگرتبوو ، کاتێک سوجدەی دەبرد دایدەنا و کاتێک ھەلدەستاوە ھەلی دەگرتەوە . متفق علیە
ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودە ڕوون و ئاشکرایە کە دروستە ئەم کردەوەیە لەناو نوێژی واجب بکرێت ، ئەمەیان مەکروھ نییە ، ..... )) فتح الباری ج٤ لاپەڕە ١١٤
کەواتە دەتوانی حەرەکەی پێویست بکەیت بۆ لادانی مناڵ کاتی چوونە سوجدە ، بەلام نابێت یاری لەگەڵ بکەیت لەناو نوێژ یان جوولەیەک بکەیت وەک ئەوە وابێت کە لەناو نوێژ نیت ، وە دروست نییە قسە لەگەڵی بکەیت بە ھیچ شێوەیەک .
زانایان دەلێن ئەگەر مناڵ پێویستی بە ھەلگرتن بوو ئەوە دەتوانی ھەلبگریت و نوێژ بکەیت ، بەلام ئەگەر گونجا کەسێکی تر ھەلبگرێت و خۆت نوێژی بکەیت بەتەنیا باشترە بۆ خشوع .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام ئایا دروستە مناڵ ھەلبگریت یان نە لەناو نوێژ ؟
دەلێین : کاتی پێویستی بۆ بێ دەنگ بوونی مناڵ بەلێ دروستە ، کاتی پێویست نەبێت باش نییە ئەمە بکرێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٤٠٦
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ