سەردێری پرسیار:حوکمی لەبەر کردنی عەبا بۆ حەفلەی دەرچوون لە زانکۆ ؟

بەرواری دانان :2018-10-19 کۆدی پرسیار:662

پرسیار:

پرسیار // حوکمی لەبەر کردنی عەبا بۆ حەفلەی دەرچوون لە زانکۆ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر عەبای دەرچوون لە حەفلەی زانکۆ خۆ چوواندن بێت بە کافرەکان ئەوە نابێت و حەڕامە ، بەلگە :

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ )) . رواه أبو داود (4031) ، وصححه الألباني "إرواء الغليل" (5/109) .

واتە ھەر کەس بچوێنێت بەھەر قەومێک ئەوە لەوانە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەروەک چۆن خۆ چوواندن ھەر کاتێک بێتە دی ئەوە حوکمی خۆ چوواندن جێگیر بووە ئەگەر چی مەبەستی خۆ چوواندنیشی نەبێت ، ئەگەر نییەتی لەگەڵ بێت بۆ خۆ چوواندن ئەوا تاوانی گەورەترە . )) "شرح الأربعين النووية (ص : 349) .

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( حەڕامە خۆ چوواندن بە کافرەکان بە جل و بەرگی تایبەت بە ئەوان ، جا چ کافرەکە جوولەکە بێت یان گاور یان بێجگە لە ئەمانە ، .....

لەسەر ئەمە دروست نییە ئەو جل و بەرگە لەبەر بکرێت لە کاتی دەرچوون لە قوتابخانە و کۆلێژ و معھد ، چونکە جل و بەرگی گاورەکانە ، موسلمان دەبێت بە عزەت بێت بە دینەکەی و شوێن کەوتنی پێغەمبەرەکەی ، ئاوڕ لە عاداتی ئەوانە نەداتەوە کە خوای گەورە غەزەبی لێ کردوون و گومڕا بوون لە جوولەکە و گاورەکان . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (24/26) .

گومانی تێدا نییە ئەم عەبایانە عادەتی کافرەکان بووە ، وە گومانی تێدا نییە ئەگەر پەیوەندی بە دینەوە ھەبێت یان جل و بەرگێک بێت تایبەت بێت ئەوان ئەوا دروست نییە ، زانایان دەلێن خۆ چوواندن بە کافرەکان سێ حالەتە :

حالەتی یەکەم // خۆ چوواندن بە کافرەکان لە تاوانەکان ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە حەڕامە .

حالەتی دووەم // خۆ چوواندن بە کافرەکان لە شعائیری دینی کافرەکان ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە حەڕامە .

حالەتی سێیەم // خۆ چوواندن بە کافرەکان لە شتێک نە تاوانە و نە شعائیری دینیانە ، واتە خۆ چوواندن بە عادەتەکانیان ، وەک حەفلەی دەرچوون لە زانکۆ و لەبەر کردنی جل و بەرگی تایبەت ، ھەندێک دەلێن حەڕامە نابێت ئەم جل و بەرگە لەبەر بکرێت ، وە ھەندێک دەلێن دروستە ، بەلام ئەگەر لەبەر نەکرێت ئەوە باشترە .

وتەی ڕاست گومانی تێدا نییە ئەگەر ئەم جل و بەرگە لەبەر نەکرێت باشترە ، وە ئەم حەفلانەی لە ولاتی خۆمان دەکرێت ئایا شەرعین ؟! ئایا دروستە ئامادەی ببیت ؟! گومانی تێدا نییە ئەو حەفلانەی لە ولاتی خۆمان دەکرێن شەرعی نیین و پڕن لە بێ شەرعی بە بۆنەی دەرچوون لە کۆلێژ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام