پرسیار // حوکمی حەفلەی دەرچوون لە زانکۆ چییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە دەرچوون لە زانکۆ جێگای دڵخۆشی یە و ھەموو کەسێک پێی دڵخۆشە ، وە لە ڕووی شەرعەوە ھیچی تێدا نییە حەفلە بکرێت و ھاوڕێیانی خۆی بانگ بکات بەلام لە سنوری شەرع دا ، چونکە ئەسڵ وایە دروستە ئەگەر بێ شەرعی تێیدا نەکرێت لەوانە :
یەکەم // ئیسڕاف کردن و ماڵ پووچ کردن ، کە یەکێکە لە تاوانەکان و خوای گەورە ئەوانی خۆش ناوێت .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ) الأنعام/141 .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا )) الإسراء/26، 27 .
دووەم // ئامادە کردنی فرقەی مۆسیقا و گۆرانی .
سێیەم // تێکەڵ بوونی کوڕ و کچ و وێنە گرتنیان پێکەوە .
چوارەم // لەبەر کردنی جلی ناشەرعی و خۆ ڕازاندنەوەی ئافرەت بۆ پیاوی بێگانە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ