سەردێری پرسیار:حوکمی فلیم دروست کردن لەسەر پێغەمبەر و ھاوەلان ؟

بەرواری دانان :2018-10-19 کۆدی پرسیار:665

پرسیار:

پرسیار // ئایا فیلم دروست کردن لەسەر پێغەمبەر و هاوەلان یان لەسەر شارستانیەتی موسلمانان دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایانی ئێستا هەموویان یەک دەنگن کە حەڕامە فیلم لەسەر پێغەمبەران دروست بکرێت جا چ فیلمەکە ڕاستی بێت یان کارتۆن ، وە هەروەها بەتایبەتی پێغەمبەری خۆمان کە باشترینیانە ، چونکە فیلم لەسەر دروست کردنیان و ڕۆلی پێغەمبەر دیتن دەبێتە هۆی بەکەم دانانی پێغەمبەران و نەمانی هەیبەتی پێغەمبەران بەتایبەتی ئەگەر فیلمەکە کارتۆن بێت ، یەکێک لە بنچینە گرینەکانی ئەهلی سونە ئەوەیە پێغەمبەران بە گەورە دادەنێن بەلام نەک سنور ببەزێنن بکەن بەخوا ، کە هاوەلان پێغەمبەریان بە گەورە داناوە و ڕێزیانی لێ گرتووە ، بۆ فیلم دەلێن ڕێز لە پێغەمبەران بگرن و هەیبەتیان کەم مەکەن لە دڵی خەلک ، هەتا لەناو خۆشمان ئەگەر یەکێک گاڵتە بە یەکێک بکات پێ دەلێ ڕاوەستە یان دانیشە هەی فیلم ، ئەی چۆن دەبێت پێغەمبەر بکەیت بە فیلم ؟!

کەواتە هەموو زانایان یەک دەنگن حەڕامە ڕۆلی پێغەمبەران ببینی و فیلم لەسەری دروست بکەیت ، ئەگەر دەرگا بکرێتەوە ئەمانە ڕاناوەستن لەسەر خوای گەورەش فیلم دروست دەکەن .

سەبارەت بە فیلم دروست کردن لەسەر هاوەلان و ڕۆلی هاوەلان دیتن ، ئەمەش حەڕامە دەبێتە هۆی بەکەم دانان و گالتە پێ کردن و وە سەردەکێشیت بۆ ئەوەی فیلم لەسەر پێغەمبەریش دروست بکەن ، ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن هەنگاو هەنگاو دێنە پێش ئەگەری زۆری هەیە دەستی کوفری لەپشتیان بێت ، وە هەروەها ئەوانەی ئەم کارە دەکەن خۆیان تووشی کوفر بوون بە فەرمانی کافرەکان دەجولێنەوە و دژایەتی موسلمانان دەکەن کە شیعەن .

زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( تمثیلی هاوەڵان یان یەکێک لە هاوەڵان دروست نییە ، چونکە بە کەم دانانی هاوەڵانە و زەرەری زیاتری لە دوایە ... )) فتاوی اللجنە الدائمە ج۱ لاپەڕە ۷۱۲

سەبارەت بە تمثیل بەشێوەیەکی گشتی هەندێک دەلێن دروست نییە و حەڕامە كه ئەمە وتەی ابن بازە ، وە هەندێک دەلێن دروستە ، بەلام ئەوانەی دەلێن دروستە مەرج دادەنێن .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : دروستە تمثیل بكرێت بەلام بە مەرج :

(۱) نابێت درۆی تێدا بێت ، ئەگەر درۆی تێدا بوو نابێت.

(۲) وە نابێت ڕۆلی کەسێک ببینی کە حەقی ڕێز گرتنی هەیە ، وەک هاوەلان و زانایان و ئەوانی تری وەک ئەمانە .

(۳) دەبێت تەمثیلیەکە سوودی هەبێت ، چارەسەری کێشەکان بکات یان هەر سوودێکی تری وەک ئەمە.

(٤) نابێت ژن ڕۆلی پیاو ببینێ و وە پیاو ڕۆلی ژن ببینێت ، چونکە لەعنەت کراوە بە خۆ چواندن بە ژن وە هەروەها پێچەوانەش ژن خۆی بچوێنێت بە پیاو .

(٥) هەروەها نابێت ڕۆلی ئاژەل ببینیت ، چونکە خوای گەورە باسی خۆ چوواندنی ئاژەل نەکردووە ئیلا بە زەمکردن نەبێت وە هەروها پێغەمبەریش .

(٦) هەروەها نابێت ڕۆلی کافر ببینیت ، کوفریان دووبارە بکاتەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام