پرسیار // حوکمی لەبەر کردنی عباء بۆ ئافرەت چییە ؟ ئایا دروستە ڕەنگاو ڕەنگ بێت ؟ ئایا جیاوازی ھەیە لەگەڵ مانتۆی ئێستا ؟
وەلام // زانایان دەلێن واجبە ئافرەت لاشەی خۆی داپۆشێت لە پیاوی بێگانە ، وە حیجابی ئافرەت چەند مەرجی ھەیە :
(١) دەبێت حیجاب ھەموو لاشەی ئافرەت داپۆشێت .
(٢) دەبێت ئەستوور بێت و نابێت تەنک بێت ژێرەوەی دیار بێت .
(٣) دەبێت بەرفراوان بێت نابێت تەسک بێت .
(٤) نابێت گولاوی لێ دابێت بۆنی ھەبێت .
(٥) نابێت جل و بەرگی وەک ھی پیاوان بێت .
(٦) نابێت جل و بەرگی وەک ھی کافرەکان بێت .
(٧) نابێت وێنەی ڕوح لەبەری لەسەر بێت وە خاچ و ھەر ھێمایەکی تر بیروباوەڕێکی پووچ .
(٨) نابێت جل و بەرگێک بێت شاز بێت و پێی بەناو بانگ بێت ، واتە نابێت جل و بەرگی ناوبانگی بێت .
(٩) نابێت جل و بەرگێک بێت سەرنجی پیاوی ڕابکێشێت .
زانایان دەلێن مەرج نییە حیجابی ئافرەت ڕەنگی ڕەش بێت ، ھەر ڕەنگێکی تر بێت دروستە بەلام بەو مەرجانەی باسمان کرد ، وە باشتر وایە ڕەنگی ڕەش بێت چونکە ڕەنگی ڕەش دوورە لە جوانی و سەرنج ڕاکێشی .
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( جل و بەرگی ئافرەت تایبەت نییە بە ڕەنگی ڕەش ، دروستە ئافرەت ھەر ڕەنگێک لەبەر بکات ئەگەر عەورەتی داپۆشێت ، وە خۆ چوواندن بە پیاوی تێدا نەبێت ، ھەروەھا تەسک نەبێت لاشەی دیار بکات ، وە تەنک نەبێت ژێرەوەی دیار بێت و وە کاریگەر نەبێت بۆ فیتنە . )) فتاوى الجنة الدائمة (17/108)
مانتۆی ئێستا پێویستی بە عەبای ڕەشە چونکە زۆربەی مانتۆی ئێستا ڕەنگی سەرنج ڕاکێشە و تەسکە بە جۆرێک تەسکاتی گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە کەسی خراپەکاریش چێژ لە نەزەرکردنی ئەم حیجابە وەردەگرێت ، ئافرەت لاشە و ناو قەدی دیارە زۆر بەڕوونی لەبەر تەسکی ئەم جل و بەرگە و وە کاریگەرییەکەی زۆر بەرچاوە بۆ فیتنە ، بەلکو لەوە خرابتر سەرپۆش و پانتۆلی تەسکی لەبەرە کە زۆر لێک دوورن و وە کێشە ئەوەیە خەلکانێک بە جلێکی باشی دەزانن و ئەخلاقی موسلمانیان تێکداوە لەبەر حزبایەتی .
ژنی موسلمان لە لایەکی ترەوە گالتە بە کچ دەکات بۆچی عەبا لەبەر دەکەی خۆ ھێشتا شووت نەکردووە ؟! وە لەوە گەورەتر ئەوەیە کە عەبا بە توندڕەوی وەسف بکەیت یان ئەمانە ئیسلامین ، وە چەندین کچ ھەن عەبا لەبەر ناکەن لەبەر لۆمەی لۆمەکاران یان لەبەر دەورووبەر ، دەست گرتن بە دینەوە و جێ بەجێ کردنی واجبات و سونەت پێویستی بە ئیمان ھەیە ، ھەر کەسێک ئیمانی پتەو بێت و خۆشەویستی خوا لە دڵی پەنگی خواردبێتەوە ئەوا لە لۆمەی لۆمەکاران ناترسێت و ھەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی خوای گەورە لێی ڕازی بێت و وە لێی تۆڕە نەبێت ، خەلک لەم حالەتە پلە پلەن خۆشی بۆ ئەوانەی لە خوا دەترسن و تەنھا خوا لە خۆیان ڕازی دەکەن نەک خەلک و وە لە لۆمەی لۆمەکاران بترسن .
جل و بەرگ و جوانی دەرخستن زۆر زۆر کاریگەری ھەیە لە بلاوبوونەوەی فاحیشە کە لە ئەمەدا بە پلەی یەکەم ئافرەت تاوانبارە و ھۆکاری گومڕا کردنی خەلکە و ھەروەھا دایک و باوکیش بەرپرسیارن ، ڕۆژێک دێت لێپرسینەوە لەسەر ئەم جل و بەرگە لەگەلیان دەکرێت و لەسەری سزا دەدرێن .
ئافرەت ڕۆژووی سونەت دەگرێت و شەو نوێژ دەکات و چەندین سونەتی تر جی بەجی دەکات ، بەلام لە لایەکی ترەوە خۆی تووشی حەڕام کردووە و جل و بەرگی ناشەرعی لەبەر دەکات ، گەورەترین پلەی تەقوا ئەوە خۆت ڕزگار بکەیت لە حەڕام و واجبەکان جێ بەجێ بکەیت دواتر سونەکان بکەیت نەک واجب پشت گوێ بخەی و سونەت بکەیت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ