سەردێری پرسیار:حوکمی فێرکردنی مناڵ بۆ دروست کردنی وێنەی ئاژەڵ ؟

بەرواری دانان :2018-10-19 کۆدی پرسیار:667

پرسیار:

پرسیار // حوکمی فێر كردنى مندال بؤ وێنەی ئاژەڵان بۆ مەبەستی زيرەک بوون له قوتابخانە پاشان دڕاندنی کاغەز و لەناوبردنی چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت مناڵ فێری وێنە دروست کردن بکەیت چونکە پێویست ناکات و حەڕامە و وە بەلگەکان گشتین .

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( وێنە ئەوەی ڕوحی لەبەر بێت وەک حەشەرات و ڕوح لەبەری تری زیندوو دروست نییە ، ئەگەر لەسەر تەختە "سبورە" و کاغەزیش دروست بکرێت ، ئەگەر مەبەست پێی یارمەتی دانیش بێت بۆ فێربوون چونکە پێویست ناکات ، لەبەر ئەوەی بەلگەکان گشتین ، ئەوەی ڕوح لەبەر نەبێت دروستە وێنەی دروست بکەی جا چ بۆ فیرکردن بێت یان بۆ بێجگە لە فێرکردن بێت . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (1/685)

زانایان دەلێن ئەگەر وێنەکە بەتاڵ بێت لە گەشاوەکانی ڕوخسار ، وەک : دوو چاو یان لووت یان گوێ ، ئەوە وێنەی تەواو نییە و وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر وێنە ڕوون نەبێت ، چاوی نەبێت یان لووتی نەبێت یان دەمی نەبێت یان پەنجەی نەبێت ، ئەمەیان وێنەی دروست نییە ، )) "مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" ( 2 / السؤال رقم 331 ) .

زانایان دەلێن ئەگەر وێنە دروست بکات بەلام سەری نەبێت دروستە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر سەری وێنەکە ببڕدرێت ئەوا کەراھەت نامێنێت ، ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : وێنە سەرەکەیەتی ، ئەگەر سەر بڕدرا ئەوە وێنە ڕۆیشت . ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر قوتابی تاقیکراوە ئەوا با وێنەی ئاژەلێک دروست بکات سەری نەبێت . )) "فتاوى ابن عثيمين" (2/272،274) .

ھەروەھا دەفەرمووێت : (( ئەگەر قوتابی ناچار بکرێت بۆ ئەم شتە ، ئەوا تاوان لەسەر ئەو کەسەیە کە فەرمانی پێکردووە و وە داوا لەو دەکرێت کە ڕوحی بەبەردا بکات ، .... )) مجموع فتاوى ابن عثيمين (2/274) .

پوختـــــــەی وەلامــــــی زانـــــــایـــــــــان :

(١) نابێت مناڵ فێری وێنە دروست کردن بکەیت چونکە پێویست ناکات و بەلگەکان گشتین حەڕامە .

(٢) ئەگەر وێنە بەتاڵ بێت لە گەشاوەی ڕوخسار ئەوە دروستە چونکە وێنەی تەواو نییە ، وەک ئەوەی دەمی یان لوتی یان گوێی نەبێت .

(٣) دروستە وێنە دروست بکەیت ئەگەر سەری نەبێت ، وە دروست نییە وێنە دروست بکەیت تەنھا سەری ھەبێت .

(٤) قوتابی ئەگەر داوای لێ کرا بۆ وێنە دروست کردن ئەوا دەبێت وێنەیەک دروست بکات بێ سەر .

(٥) قوتابی ئەگەر ناچار کرا بۆ دروست کردنی وێنە ، ئەوا تاوان لەسەر ئەو کەسەیە کە فەرمانی پێ دەکات و ناچاری دەکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام