پرسیار // مافەکانی مناڵ چین لەسەر دایک و باوک ؟
وەلام // زانایان دەلێن منالیش حەقی ھەیە لەسەر دایک و باوک ھەروەک چۆن دایک و باوکیش مافی ھەیە بەسەر مناڵ ، بەلگە :
وقال رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم من حديث عبد الله بن عمر : " وإن لولدك عليك حقاً " مسلم ( 1159 ) .
واتە : مناڵەکەت حەقی لەسەر تۆ ھەیە .
مافەکانی مناڵ بەسەر دایک و باوک ئەمانەن :
یەکەم // دیار کردنی ئافرەتێکی باش بۆ مناڵەکان ، تاکو ببێتە دایک بۆ مناڵ و پەروەردە کردنی مناڵ .
دووەم // تەحنیک کردن بۆ مناڵ کاتێ لە دایک دەبێت ، واتە خورما یان شتێکی شیرین بخەیتە دەمی .
سێیەم // ناوێکی باش و خۆشی لێ بنێیت ، نەک ناوێک بێت مناڵ شەرم بکاتەوە کاتێک دەچێتە ناو ھاوڕێکانی ، یان ناوێکی ناشەرعی لێ بنێیت .
چوارەم // سونەتە ڕۆژی حەوتەم قژی ببڕیت و بە ئەندازەی ئەو قژە زیو ببەخشی .
پێنجەم // سونەتە عەقیقە بۆی بکەیت ، ئەویش سەر بڕینی دوو مەڕە بۆ کوڕ وە یەک مەڕ بۆ کچ .
شەشەم // ختان ، واتە سونەت کردن .
حەوتەم // پەروەردەی بکات بە جوانترین و باشترین شێوە ، کە ئەمە گرینگترین شتە دایک و باوک گرینگی پێی بدەن بە تایبەتی دایک ، چونکە مناڵ زۆربەی کات لەلای دیکە و پەروەردەی دایکە .
ھەشتەم // مەسرەفی مناڵ بكات بۆ پێداویستییەکان .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ