پرسیار // ئایا دروستە پێش لەدایک بوون ناو لە مناڵ بنێیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن ناونان لە مناڵ ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ناو لە مناڵ دەنێیت دوای لەدایک بوون ، جا چ ڕۆژی یەکەمی لەدایک بوونی مناڵ بێت یان ڕۆژی حەوتەم یان زیاتر دروستە ، بەلگە :
(١) عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ : (( أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَرَ بِتَسْمِيَةِ الْمَوْلُودِ يَوْمَ سَابِعِهِ ، وَوَضْعِ الْأَذَى عَنْهُ ، وَالْعَقِّ )) رواه الترمذي (2832) ، وقَالَ : هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ . وحسنه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە ناونانی مناڵ لە ڕۆژی حەوتەم ، وە فەرمانی کردووە بە تاشینی قژی و عەقیقە بۆ کردن .
(٢) عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( وُلِدَ لِي اللَّيْلَةَ غُلَامٌ فَسَمَّيْتُهُ بِاسْمِ أَبِي إِبْرَاهِيمَ )) رواه مسلم (2315) .
واتە : ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئەم شەو منالێکم بوو ناوم نا بە ناوی باوکی ئیبراھیم . ))
زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە ناو لە مناڵ بنێیت ڕۆژی حەوتەم ، وە فەرموودەی ئەنەس بەلگەیە کە دروستە ڕۆژی یەکەمیش ناو لە مناڵ بنێیت بەلام ڕۆژی یەکەم سونەت نییە .
ھەندێک زانا دەلێن ڕۆژی یەکەم و ڕۆژی حەوتەم سونەتە ناو لە مناڵ بنێیت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە ناو لە مناڵ بنێیت لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایک بوون یان ڕۆژی لەدایک بوون . )) الأذكار" (286) .
ئیمام بخاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر عەقیقە بۆ مناڵ بکەیت ناوی تاخیر بکە تاکو ڕۆژی حەوتەم ، ئەگەر عەقیقە نەکەیت بۆ مناڵ ناوی لێ بنێ لە ڕۆژی لە دایک بوون . ))
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان کۆکردنەوەیەکی جوانە ، کەسم نەبیننیووە ئەم لێکدانەوەی کردبێت بێجگە لە بخاری . )) فتح الباري" (9/588) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم ئایەتە بەلگەیە کە دروستە ناو لە مناڵ نان پێش بخەیت پێش ڕۆژی حەوتەم ، ئەگەر ناوەکە ئامادە بێت ، بەلام ئەگەر ناوەکە ئامادە نەبێت ئەوە دەبێت دوای بخەیت بۆ ڕۆژی حەوتەم . )) تفسیر سورە ال عمران ج١ لاپەڕە ٢٤٢
حالەتی دووەم // ناو لەمناڵ دەنێت پێش لە دایک بوون ، ئەمەیان سونەت نییە ، بەلام دەکرێت پێش لەدایک بوون ناو ئامادە بکەیت ، ھەندێک دەلێن دروستە چونکە :
(١) ناو لە یەحیا نراوە عليه السلام پێش لەدایک بوون .
(٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ناوی لە ئیبراھیم و ئیبراھیمی کوڕی ئەبی موسا و عبداللە کوڕی طلحە و مونذرى کوڕی ئەبی أسیدی ناوە نزیک لەدایک بوون .
ئەوەی گرینگ بێت ئەگەر ناو لە مناڵ بنێت پێش لە دایک بوون دروستە و تاوانبار نابێت ، وە شوێن کەوتنی سونەت لەپێشترە و باشترە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ