پرسیار // ئایا دروستە لە منال بدەیت ؟
وەلام // ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە لە منال بدەیت ئەگەر هەلەیەکی کرد بۆ ئەوەی چاک بێت ئەگەر منالەکه لە دە سال کەمتریش بێت ، ئەگەر لە حەوت سالیش کەمتر بێت ، ئەگەر بزانێت سوودی هەیە جا چ کوڕ بێت یان کچ ، بەلام لێدانێک بێت زەرەری پێ نەگات و زۆر نەبێت بەلێدان لێڕا بێت و لوس ببێت ، ئەگەر منالەکە لە خوشک و براکانی خۆی بدات یان مالەوە ئازار بدات ، دروستە لێی بدەیت بە سووکی یان قسەی توند ،.... ))
فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلام خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( منالەکانتان لێڕا بهێنن بۆ نوێژ لە حەوت سالی ، ئەگەر گەیشتنە دە ساڵ لێی بدەن لەسەر نوێژ )) رواە ابو داود
وە فەرموودەی ئەنەس هاتووە دەفەرمووێت : (( منالەکانتان لێڕا بهێنن بۆ نوێژ لە حەوت سالی ، ئەگەر گەیشتنە سیانزدە ساڵ لێی بدەن لەسەر نوێژ )) رواە الدارقطنی
ئەم دوو فەرموودەیە نابنە بەلگە کە نابێت پێش دە یان سیانزدە سالی لە مناڵ بدەیت ، هەروەها زانایان دەلێن دەبێت لە منال دان ئەم خالانە ڕەچاو بکات :
(۱) لێدانێکی زۆر نەبێت سنوری ببەزێنیت .
(۲) لێدانێکی زۆر بە ئازار نەبێت .
(۳) لێدانەکە دووبارە نەکەیتەوە لە یەک شوێنی لاشەی منالەکە .
(٤) لە نێوان دوو لێدان ماوە هەبێت بۆ ئەوەی ئازاری کەم بێتەوە .
(٥) نابێت لە ڕوخسار و سەر و عەورەتی منال بدەیت .
(٦) هەروەها دەبێت لێدانەکە سوود هەبێت ، نەک لە کەسێک بدات تێ ناگات و سوودی نییە ، کەواتە ئەگەر زۆر بچووک بێت تێ نەگات نابێت .
(۷) هەروەها هەندێک دەلێن دەبێت لێدانەکە بۆ چاک بوونی منالەکە بێت ، نەک لێدانەکە تۆلە سەندنەوە بێت لە منال .
منالەکە نابێت شیر خۆر بێت ، خەلکانێک جاری وا هەیە لە منالی شیر خۆر دەدەن کە ئەمە نابێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ