پرسیار // ئایا دروستە مناڵ لەبار ببەیت کاتێک لەناو زکی ئافرەت دا بێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن مناڵ لەباربردنی مناڵ دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر مناڵ لەبار ببەیت دوای ئەوەی کە ڕوحی بە بەرکراوە ، لەم حالەتە هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە مناڵ لەبارببەیت ، واتە دوای سەد و بیست ڕۆژ .
ابن قدامە ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەتی سک پڕ دەرمان بخواتەوە بۆ ئەوەی مناڵی لەبار ببات ، بەندەیەکی لەسەرە وەک دییە ( خوێن ) ، وە میراتی لێ وەرناگرێت ، وە بەندەیەک ڕزگار دەکات ، لە ئەمەیان جیاوازی نییە لە نێوان زانایان ئیلا ئەوە نەبێت دەلێن بەندە ڕزگار کردنی لەسەر نییە ، چونکە مناڵی لەبار بردووە بە کردەوەی خۆی وە تاوانی خۆی ، زەمانەتی لەسەرە بە بەندە ، هەروەک چۆن یەکێکی تر تاوانی بەرامبەر ئەنجام بدات ، هیچ میرات لەو دییە وەرناگرێت کە بەندەیە ، چونکە قاتل میرات وەرناگرێت لە کوژراو ، وە ئەو بەندەیەی کە وەک دییە ( خوێن) دەدات بۆ میراتگرەکانی ترە ، وە لەسەر ژنەکەیە کە بەندەیەکیش ڕزگار بکات )) المغنی ج٨ لاپەڕە ۳۲۷
ابن جزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ڕوح کرایە بەر مناڵ لەبار ببەیت ، ئەمەیان کوشتنی نەفسە ئیجماع هەیە )) القوانین الفقهیة ج۲ لاپەڕە ۷۰
حالەتی دووەم : ئەگەر منال لەبارببەیت پێش ئەوە ڕوحی بە بەردابکرێت ، ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی هەندێک حنفی ، شافعی ، حنابلەیە .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن نابێت حەڕامە ، کە ئەمە وتەی مالکی ، هەندێک حنفی ، هەندێک شافعی ، هەندێک حنابلەیە .
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئەسل لە لەباربردنی مناڵ ئەوەیە کە نابێت ئیلا هۆکارێکی شەرعی هەبێت ، ئەگەر حمل دلۆپە بێت که چل ڕۆژ بێت یان کەمتر ، ئەگەر لەباربردنەکەی سوودێکی شەرعی هەبێت دروستە یان لادانێکی زەرەرێکی پێشبینی کراوە هەبێت لەسەر دایک دروستە ،.........
بەلام ئەگەر حمل تێپەڕی لە چل ڕۆژ حەڕامە مناڵ لەبار ببەیت ، چونکە دوای چل ڕۆژ دەبێت بە علقة كه هەنگاوی سەرەتای دروست بوونی مرۆڤە ، .......)) فتاوی اللجنة الدائمة ج۲۱ لاپەڕە ٤٥۰
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی مناڵ لەبار دەبات لە سێ مانگی دییەی لەسەر نییە و وە کەفارەتیشی لەسەر نییە ، چونکە ڕوحی بە بەردا نەکراوە ، بەلام ئەگەر چوار مانگی تەواو کرد ، بە ئەنقەست لەبار ببات ، ئەوە دییەی لەسەرە کە بەندەیەکە ، وە کەفارەتیشی لەسەرە کە دوو مانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو دەبێت ......)) ثمرات التدوین من مسائل ابن عثیمین ص ۱۰٦ مسائل (٥۳۳) .
پوختەی وەلام مناڵ لەباربردن :
(۱) ئەگەر پاش ڕوح بەبەرکردن بێت حەڕامە .
(۲) ئەگەر چل ڕۆژی یەکەم بێت سوودی تێدا بێت دروستە .
(۳) ئەگەر دوای چل ڕۆژ بێت زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن حەڕامە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ