پرسیار // حوکمی التبنی (منالی خەلک بدەیتە پال بێجگە لە باوکی ) چییە ؟
وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٱدْعُوهُمْ لِءَابَآئِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوٓاْ ءَابَآءَهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمْ ۚ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَآ أَخْطَأْتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا )) [ الأحزاب : ٥ ]
واتە : ھەر بەناوی باوکی خۆیانەوە بانگیان بکەن نێویان بەرن " مەلێن زەیدی کوڕی محمد ، بەلکو بلێن زەیدی کوری حارثە " چونکە لای خوا ھەر ئەوە پەسەند و دادگەرانەیە ، خۆ ئەگەر ناوی باوکیشتان نەدەزانی ھەتا بەناوی باوکیانەوە بانگ بکەن ، ئەوا برایی ئایینی و دۆستانن ئەگەر موسلمان بن ، وە خۆشەویست و مەولاتانن " واتە : پاش ئازادبوونی لە کۆیلایەتی دەبێ بلێن : فلانە کەسی مەولام ، بۆیە بەدوای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە زەیدی دەگوت : بۆ براو مەولای ئێمەی " خۆ ئەگەر بەھەلەش جارێکیش بانگتان کردبێت ، زمانتان وا ڕاھاتبێ ، ئەوا ھیچ قەیناکا و گوناھتان ناگات لەو ھەڵەدا ، بەلکو گوناح لەوەدایە کە ئەگەر بەدڵەوە بەدەست ئەنقەست ئەو کارە بکەن و ناویان بەرن بەغەیری باوکیان ، خواش ھەمیشە گوناح پۆشە و دلۆڤانە .
لە سەردەمی نەزانین ئەگەر یەکێک سەرسام بوایا بە مناڵی كەسێکی تر دەیدا پاڵ خۆی و وە میراتیشی لێی وەردەگرت ، بەلام ئیسلام ھات بە مناڵ کردنی حەڕام کرد .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایانی تەفسیر یەک دەنگن کە ئەمەیان دابەزی سەبارەت بەزەیدی کوڕی حارثە ، نقل کراوە لە ابن عومەر دەفەرمووێت : ئێمە بانگمان نەدەکرد بە زەیدی کوڕی حارثە ئیلا بە زەیدی کوڕی محمد نەبێت ھەتا ئایەت دابەزی " ٱدْعُوهُمْ لِءَابَآئِهِمْ ..... " )) الجامع لأحکام القران ج١٧ لاپەڕە ٥٥
ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " ئەم فەرمان کردنە نەسخی ئەوەی پێش ئیسلام کردووە کە دروست بوو مناڵ بدەیتە پاڵ پیاوی بێگانە ، ئەوانەی بەم شێوە بانگ دەکران تەنھا وتە بانگەشە بوو ، خوای گەورە فەرمانی کرد بگەڕێننەوە بۆ باوکی ڕاستەقینەی خۆیان ، کە ئەمەیان باشترە و دادپەروەرترە ، .....
وە مامەلەیان لەگەڵ دەکرد وەک مامەلەی منالەکان لە ھەموو ڕووێکەوە ، لە خەلوەت و مەحرەم و بێجگە ئەمانە ، لەبەر ئەوە سەھلەی کچی سوھەیل خێزانی باوکی حوزەیفە وتی : ئەی نێردراوی خوا ، ئێمە سالم بە مناڵی خۆمان بانگ دەکەین ، خوای گەورە دایبەزاند ئەوەی دابەزاندووە ، وە سالم دێتە لامان ، من ھەست دەکەم شتێک چووتە دڵی باوکی حوزەیفە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " شیری پێ بدە لەسەرت حەڕام دەبێت " .
لەبەر ئەوە ئەم حوکمە نەسخ بوو ، وە ڕێگە درا خێزانی ئەو کەسە مارە بکەی کە بە کوڕی خۆت بانگ کردووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت زەینەبی کچی جەحشی مارە کرد کە پێشتر خێزانی زەیدی کوڕی حارثە بوو ، ..... )) تفسیر القران العظيم ج٦ لاپەڕە ١٨٩ ــ ١٩٠
هۆی دابەزینی ئەم ئایەتە قرطبی دەلێت اجماع هەیە سەبارەت بە زەیدی کوری حاریثە بوو ، بانگایان دەکرد بە زەیدی کوڕی محمد ، حەدیسی ابن عومەر بخاری و موسلیمە دەلێت : زەیدی کوڕی حاریثه مەولای پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێ بێت ، هەر بانگمان دەکرد بە زەیدی کوڕی محمد هەتا ئایەت دابەزی (( بەناوی باوکیان بانگی بکەن .....)) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ووتی (( تۆ زەیدی کوڕی حاریثەی ))
زانایان دەلێن مناڵ دانە پاڵ بێجگە لە باوک ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // کەسێک بانگەوازی بۆ بێجگە لە باوک بکات بە وتە " دەربڕین " و حەقیقەت ئەمەیان دروست نییە بەلکو پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە کوفری داناوە ئەگەر بانگەوازی بۆ بێجگە لە باوکی بکات و بزانێت .
حالەتی دووەم // ئەگەر بانگەوازی بۆ بێجگە لە باوک بکات بەس بە وتە " دەربڕین " ئەحکامەکانی مناڵی لەسەری جێ بەجێ نابێت و دەلێین ئەمە پێچەوانەی فەرمانی خوای گەورەیە .
حالەتی سێیەم // ئەگەر کەسێک بە مناڵی کەسێکی تر بەناوبانگ بوو وە ئاوڕی لە ئەحکامەکانی ئەوە ناداتەوە کە کوڕیەتی ، دەلێن ئەمە دروستە .
نموونە : میقدادی کوڕی ئەسوەد ، ئەسوەد باوکی نییە بەلکو کراوە بە منالی بەوە بەناوبانگ بووە ، بەردەوام بووە لەسەر ئەم ناوە ھەتا دوای دابەزینی ئەم ئایەتە کە بەمناڵ كردنی پووچ کردۆتەوە ئەم ھاوەڵە ھەر بەوە بەناوبانگ بووە ، چونکە ئەحکامەکانی بەمناڵ کردن لەسەری لاچوو و بەلکو تەنھا وتە " دەربڕین " ماوە .
بەلام گومانی تێدا نییە باشتر وایە بە ناوی باوکی بانگ بکەیت .
وھبة الزحيلى دەفەرمووێت : (( ھەروەک گەورە بە بچووک دەلێت ئەی کوڕەکەم یان ئەی کوڕم وەک سۆز و ڕەحم ئەوەی دیار بێت ئەمە حەڕام نییە ، بەلام زانایان فەتوایان داوە کە باش نییە وەک گرتنی دەرگای خۆ چوواندن بە کافرەکان . )) تفسیر المنیر ج١١ لاپەڕە ٢٦١
ھەر کەسێک باوکی نەبێت ئەوە بە برای ئایینی بانگ دەکرێت یان بە مەولا بانگ دەکرێت .
بانگ کردنی خەلک بە ناوی باپیر بەرەو سەرەوە بە تبنی " بە مناڵ کردن " حساب ناکرێت ، چونکە :
(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( أنا ابن عبدالمطلب )) أخرجە البخاری (٢٨٦٤)، و مسلم (١٧٧٦) .
(٢) آباء : باوکەکان بە کۆ باسی کردووە مەبەست پێی ئەوەیە کە بەناوی باوک و باپیر بەرەو سەرەوە بانگیان بکەن نەک بەناوی کەسانی تر .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( آباء : کۆیە تاکەکەی أب ، مەبەست بە کۆ لەم ئایەتە ئەوەیە بە گوێرەی ئەو کەسانەی بانگی دەکەن ؟ چونکە خەلک زۆرن یان مەبەست بە باوک دانەپاڵ ھەموو کەسێکە ، دەدرێتە پاڵ باوکی و باپیری و باوکی باپیری و بەم شێوەیە ، یان ھەردووکیان دەگرێتەوە ؟
وەلام / ئەم ئایەتە ھەردووکیان دەگرێتەوە مرۆڤ دەدرێتە پاڵ باوکی دەوترێت : فلانی کوڕی فلان ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت محمدی کوڕی عبداللە ی کوڕی عبدالمطلبە ، بەلکو دەفەرمووێت : (( أنا ابن عبدالمطلب )) واتە : من کوڕی عبدالمطلبم ، ئەوەی بۆ من دیار بێت ئایاتەکە بە کۆ باسی کردووە بە ھەردووکیان دەگرێتەوە ، واتە کۆیە بە گوێرەی تاکەکانی خەلک و وە کۆیە بە گوێرەی باوکەکان ، چونکە باوکەکان باوک نزیکەکەیە وە سەرووی باپیر و بەرەوە سەرەوەش ھەیە . )) تفسیر سورة الأحزاب لاپەڕە ٤٦ - ٤٧
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ