سەردێری پرسیار:حوکمی وەسف کردنی مناڵ بە شەیتان ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:675

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە وەسفی مناڵ بکەیت بە شەیتان ئەگەر ھەلس و کەوتی ھەڵە و ناشیرین بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت وەسفی مناڵ و بێجگە لە مناڵ بكەیت بە شەیتان ، بەلگە :

(١) ناو نانی مناڵ بە شەیتان یان وەسف کردنی بە شەیتان وەک لقب نابێت ، چونکە بەوە دەناسرێت وەک ناو ، کەواتە ئەگەر لقب یان وەسف کردن بەم شێوە بێت دەبێت بە جوانی وەسفی بکەیت یان لقبی باش و خۆش دابنێیت نەک خراپ .

(٢) چەندین فەرموودە ھاتوون نەھی کردووە لە چەند شت و کردەوە ، لە بەر ئەوەی کردەوەی شەیتانە و خۆ چوواندنە بە شەیتان ، ئەی چۆن دەبێت ناوی شەیتان لە خەلک دابنێیت ؟! یەکێک لە فەرموودانە :

عن ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( إِذَا أَكَلَ أَحَدُكُمْ فَلْيَأْكُلْ بِيَمِينِهِ ، وَإِذَا شَرِبَ فَلْيَشْرَبْ بِيَمِينِهِ ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ يَأْكُلُ بِشِمَالِهِ وَيَشْرَبُ بِشِمَالِهِ ) رواه مسلم (2020)

واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خواردنی خوارد با بخوات بە دەستی ڕاست ، ئەگەر خواردییەوە با بە دەستی ڕاست بخواتەوە ، چونکە شەیتان بە دەستی چەپ دەخوات و دەخواتەوە .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( وەسف کردنی مرۆڤ بە شەیتان نابێت ئەمەیان جنێو دانە و بریندار کردنە بە قسە ، نابێت وەسفی بکەیت بە شەیتان یان ئیبلیس یان وشەی ترى نابەجێ ، نابێت بلێیت فلان کەس فاسقە یان ئەی دوژمنی خوا ئەی چۆن دەبێت بلێیت ئەی دوژمنی خوا ، ... ))

پاشان وەسف کردنی مناڵ بە شەیتان چارەسەر نییە ئەگەر پێویست بکات لێی دەدەیت نەک بەم شێوە وەسفی بکەیت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە لە منال بدەیت ئەگەر هەلەیەکی کرد بۆ ئەوەی چاک بێت ئەگەر منالەکه لە دە سال کەمتریش بێت ، ئەگەر لە حەوت سالیش کەمتر بێت ، ئەگەر بزانێت سوودی هەیە جا چ کوڕ بێت یان کچ ، بەلام لێدانێک بێت زەرەری پێ نەگات و زۆر نەبێت بەلێدان لێڕا بێت و لوس ببێت ، ئەگەر منالەکە لە خوشک و براکانی خۆی بدات یان مالەوە ئازار بدات ، دروستە لێی بدەیت بە سووکی یان قسەی توند ،.... ))

فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلام خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( منالەکانتان لێڕا بهێنن بۆ نوێژ لە حەوت سالی ، ئەگەر گەیشتنە دە ساڵ لێی بدەن لەسەر نوێژ )) رواە ابو داود

وە فەرموودەی ئەنەس هاتووە دەفەرمووێت : (( منالەکانتان لێڕا بهێنن بۆ نوێژ لە حەوت سالی ، ئەگەر گەیشتنە سیانزدە ساڵ لێی بدەن لەسەر نوێژ )) رواە الدارقطنی

زانایان ئەم دوو فەرموودەیە نابنە بەلگە کە نابێت پێش دە یان سیانزدە سالی لە مناڵ بدەیت ئەگەر ھەلەی کرد ، هەروەها زانایان دەلێن دەبێت لە منال دان ئەم خالانە ڕەچاو بکات :

(۱) لێدانێکی زۆر نەبێت سنوری ببەزێنیت .

(۲) لێدانێکی زۆر بە ئازار نەبێت .

(۳) لێدانەکە دووبارە نەکەیتەوە لە یەک شوێنی لاشەی منالەکە .

(٤) لە نێوان دوو لێدان ماوە هەبێت بۆ ئەوەی ئازاری کەم بێتەوە .

(٥) نابێت لە ڕوخسار و سەر و عەورەتی منال بدەیت .

(٦) هەروەها دەبێت لێدانەکە سوود هەبێت ، نەک لە کەسێک بدات تێ ناگات و سوودی نییە ، کەواتە ئەگەر زۆر بچووک بێت تێ نەگات نابێت .

(۷) هەروەها هەندێک دەلێن دەبێت لێدانەکە بۆ چاک بوونی منالەکە بێت ، نەک لێدانەکە تۆلە سەندنەوە بێت لە منال .

منالەکە نابێت شیر خۆر بێت ، خەلکانێک جاری وا هەیە لە منالی شیر خۆر دەدەن کە ئەمە نابێت ، بەداخەوە چەند ژن و پیاو ھەن ھێشتا نەگیشتوونە ئەو ئاستەی کە مناڵ پەروەردەکردنی بدرێتە دەستی ، بەلکو خۆیان پێویستیان بە پەروەردە کردنە ھەیە پێش مناڵ ، بەلام سوپاس بۆ خوا چەند ژن و پیاویش ھەن پیشەوان بۆ پەروەردەکردنی مناڵ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام