پرسیار // سزای ئەو کەسانە چییە کە دایک و باوکیان ئازار دەدەن ؟
وەلام // ھەموو زانایان یەک دەنگن کە ئازار دانی دایک و باوک یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، بەلگە :
(١) عن ابن عمر قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( ثَلَاثَةٌ لَا يَنْظُرُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ : الْعَاقُّ لِوَالِدَيْهِ وَالْمَرْأَةُ الْمُتَرَجِّلَةُ وَالدَّيُّوثُ ، وَثَلَاثَةٌ لَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ : الْعَاقُّ لِوَالِدَيْهِ وَالْمُدْمِنُ عَلَى الْخَمْرِ وَالْمَنَّانُ بِمَا أَعْطَى )) رواە النسائي (2562) ، وصححه الألباني في "صحيح النسائي" .
واتە : سێ کەس ھەن خوای گەورە ڕۆژی قیامەت بە چاوی ڕەحمەت سەیریان ناکات ، یەکەمیان : ئەوەی ئازاری دایک و باوکی خۆی دەدات ، ..... سێ کەس ناچنە بەھەشت : ئەوەی ئازاری دایک و باوکی خۆی دەدات ......
(٢) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( ثَلَاثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٌ لَا شَكَّ فِيهِنَّ : دَعْوَةُ الْمَظْلُومِ وَدَعْوَةُ الْمُسَافِرِ وَدَعْوَةُ الْوَالِدِ عَلَى وَلَدِهِ )) الترمذي (1905) ، وحسنه الألباني في "صحيح الترمذي" .
واتە : سێ دوعا ھەن گومانی تێدا نییە کە وەرگیراون ، خوای گەورە قبولیان دەکات ، دوعای زولم لێکراو و دوعای گەشتیار و دوعای دایک و باوک لە مناڵی .
(٣) عَنْ عَمْرِو بْنِ مُرَّةَ الْجُهَنِيِّ قَالَ : " جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم فَقَالَ يَا رَسُولَ اللهِ شَهِدْتُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَأَنَّكَ رَسُولُ اللهِ وَصَلَّيْتُ الْخَمْسَ وَأَدَّيْتُ زَكَاةَ مَالِي وَصُمْتُ شَهْرَ رَمَضَانَ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم : (( مَنْ مَاتَ عَلَى هَذَا كَانَ مَعَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ هَكَذَا - وَنَصَبَ إِصْبَعَيْهِ - مَا لَمْ يَعُقَّ وَالِدَيْهِ )) رواە أحمد (24299) ، وصححه الألباني في "صحيح الترغيب" (2515) .
واتە : پیاوێک ھاتە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وتی : ئەی نێرداوی خوا شایەتیم داوە ھیچ پەرستراوی بە حەق نییە ئیلا خوا نەبێت و وە تۆش نێردراوی خوای و وە پێنج نوێژ دەکەم و زەکات دەدەم و بەڕۆژوو دەبم ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک بمرێت لەسەر ئەمە ئەوا لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەھیدەکان دەبێت ڕۆژی قیامەت بەم شێوەیە ، ھەتا ئازاری دایک باوک نەدات . ))
(٤) حدیث ابی بکرة : (( ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ؟ ثلاثا : الإشراك بالله ، و عقوق الوالدين ..... ))
واتە : ئایا گەورەترین تاوان پێتان بلێم چییە ؟ سێ جار ئەمەی دووبارە کردەوە : شەریک بۆ خوا بڕیار دان و ئازار دانی دایک و باوک . ...
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا )) [ الإسراء : ٢٣ ] .
واتە : پەروەردگارت فەرمانی کردووە کە تەنھا خۆی بپەرستن ، فەرمانیشی کردووە کە لەگەڵ دایک و باوک دا چاکە بکەن .
ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیکمەت لە باس کردنی چاکە کردن لەگەڵ دایک و ضباوک لە گەڵ عیبادەتی خوا لەم ئایەتە :
یەکەم // ھۆکاری ڕاستەقینەی بوونی مرۆڤ و دروست کردنی مرۆڤ خوایە ، وە ھۆکاری بەرچاو و دیاریش دایک و باوکن ، فەرمان کرا بە گەورە دانای ھۆکاری ڕاستەقینە و پاشان فەرمان کرا بە گەورە دانانی ھۆکاری دیاریش .
دووەم // بوونەوەر یان کۆنن یان نوێن ، واجبە مامەلەی مرۆڤ لەگەڵ خوای کۆن " واتە : یەکەم " بە گەورە دانان و پەرستن بێت ، ئەوەی نوێ یان داھێنراو مامەلەی بە سۆز و بەزەیی بێت مەبەست بە وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : (( التعظيم لأمر الله و الشفقة على خلق الله )) لە پێش ترین کەس بۆ سوز و بەزەی و چاکە لەگەڵ کردن دایک و باوکن لەبەر زۆری چاکەیان بەسەر مرۆڤەوە ، وتەی خوای گەورە کاتێک دەفەرمووێت : (( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ )) ئاماژەیە بۆ التعظيم لأمر الله ، وە وتەی خوای گەورە کاتێک دەفەرمووێت : (( وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا )) ئاماژەیە بۆ الشفة على خلق الله .
سێیەم // مشغول بوون بە سوپاسی کردنی ئەوەی نیعمەتی لەگەڵ تۆی کردووە واجبە ، پاشان ئەوەی نیعمەتی ڕاستەقینەی لەگەڵ تۆی کردبێت خوایە ، وە دەکرێت دروست کراوێک نیعمەتی لەگەل تۆ بکا بە ویستی خوا ، وە سوپاسی کردنی ئەو دروست کراوەش واجبە لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من لم یشکر الناس لم یشکر اللە )) ھیچ دروست کراوێک چاکەی بەسەر مرۆڤەوە نییە بە ئەندازەی چاکەی دایک و باوک . ..... )) التفسیر الکبیر
ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە نەی فەرموو : و إحسانا بالوالدین ، بەلکو فەرموویەتی : (( و بالوالدین إحسانا )) پێش خستنی ھەردووکیان بەلگەیە لەسەر زۆری گرینگی پێدانیان .
وە خوای گەورە فەرموویەتی : (( إحسانا )) بە وشەی تنکیر کە دەلالەت لەسەر بە گەورە دانان دەکات ، واتە : چاکە لەگەڵ دایک و باوک بکە بە چاکە کردنێکی گەورە و تەواو ، چونکە چاکە کردنی ئەوان لەگەل تۆ گەیشتۆتە پلەیەکی بەرز و گەورە دەبێت تۆش چاکەیان لەگەڵ بکەیت بە چاکە کردنێکی گەورە ... )) التفسیر الکبیر .
سزا و زیانەکانی ئازار دانی دایک و باوک :
(١) ئەوەی ئازاری دایک و باوک دەدات کوفری بە نیعمەتی خوای گەورەی کردووە و وە بە چاکەی دایک و باوک .
(٢) دوورت دەخاتەوە لە ڕازی بوونی خوای گەورە .
(٣) تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان و ڕۆژی قیامەت لەسەری سزا دەدرێت .
(٤) بێ بەش دەبێت لە سەیر کردنی خوای گەورە بە چاوی ڕەحمەت و ناچێتە بەھەشت ھەتا سزا دەدرێت .
(٥) نوری ئیمان کەم دەکات و نوری گەشاتی دەم چاو کەم دەکات یان ناھێلێت .
(٦) ھەر لە دونیا ھەمان شتیان بەسەر دێتەوە منالەکانی خۆی ھەمان مامەلەی لەگەڵ دەکەن کە ئەو لەگەڵ دایک و باوکی کردوویەتی .
(٧) کۆمەلگا دوور دەکەوێتەوە لە بازنەی ئەمانەت و خۆشی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ