پرسیار // ئایا واجبە کوڕ گوێڕایەلی دایک و باوک بکات بۆ ژن ھێنان ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر دایک و باوک ڕێگری کوڕی خۆیان بکەن ئەم پێنج حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : کوڕ هەر کچێک هەلبژێرێت ئەوان ڕەت دەکەنەوە ، لەم حالەتە کوڕ مافی خۆیەتی گوێڕایەلیان نەکات .
حالەتی دووەم : زۆری کردن لە کوڕ بۆ کچێک کە بەدڵی کوڕ نییە ، لەم حالەتەش دروستە گوێڕایەلیان نەکەیت .
حالەتی سێیەم : دایک و باوک ناڕازین چونکە کچەکە باش نییە ، دەبێت گوێرایەلیان بکات .
حالەتی چوارەم : دایک و باوک ناڕازین لەسەر شتێکی دونیا یان شەخسی وەک ئەوە کە کچەکە جوان نییە ، ئەگەر دڵی کوڕ پەیوست نەبێت بەو کچە بزانێت فیتنه دروست نابێت ، دەبێت گوێڕایەلی دایک و باوک بکات ، چونکە گوێڕایەلی دایک و باوک لەم کاتە لە پێشترە لە شتێکی ڕێگەپێدراو کە جوانی کچە .
حالەتی پێنجەم : دایک و باوک ناڕازین لەسەر شتێکی دونیا یان شەخسی وەک ئەوە کچەکە جوان نییە ، ئەگەر دلی پەیوەست بێت بەو کچە بزانێت فیتنە دروست دەبێت واجب نییە لەسەری گوێڕایەلیان بکات لادانی فیتنە لەپێشترە .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ دایک و باوک نییە کوڕی خۆیان ناچار بکەن بۆ ھێنانی ئافرەتێک کە حەز ناکات و نایەوێت ، ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : بۆ دایک و باوک نییە کوڕی خۆیان ناچار بکەن و زۆری لێ بکەن بۆ ھێنانی ئافرەتێک نایەوێت ، ئەگەر کوڕ بەگوێیان نەکات تاوانبار نابێت و لەو کەسانە نییە لە ئازاری دایک و باوکی داوە و تاوانبار بێت ، ...... )) "الآداب الشرعية " ( 1 / 447 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ