پرسیار // ئایە واجبە دایک و باوک ژووری منالەکانیان لە خۆیان جیا بکەنەوە ؟ لە چ کاتێک دا جیا بکرێنەوە باشە ؟
وەلام // زانایان دەلێن نابێت مناڵ لەگەڵ دایک و باوک بخەوێت لە یەک جێگادا ئەگەر تەمەنی گەیشتە دە سال ، بەلگە :
عن عبداللە بن عمرو بن العاص قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( مروا ٲولادکم بالصلاة وهم ٲبناء سبع سنین ، واضربوهم علیها وهم ابناء عشر سنین وفرقوا بینهم في المضاجع )) رواە ابو داود (٤۹٥) ، واتە : منالەکانتان فێربکەن و ڕایی بهێنن لەسەر نوێژ کردن لە تەمەنی حەوت سالی ، وە لێیان بدەن لە تەمەنی دە سالی کاتێک نوێژ تەرک دەکەن ، وە جێگایان لە یەکتر جیا بکەنەوە لە کاتی خەوتن .
زانایان دەلێن ئەم لێک جیاکردنەوەی مناڵ هەموو مناڵ دەگرێتەوە :
(۱) کوڕ لەگەڵ کوڕ دەبێت جیابکرێنەوە .
(۲) کچ لەگەڵ کچ دەبێت جیابکرێنەوە .
(۳) کوڕ لەگەڵ کچ دەبێت جیابکرێنەوە .
زانایان دەلێن ئەگەر دروست نەبێت لە تەمەنی دە سالی پێکەوە بخەون ئەی چۆن دەبێت لە تەمەنی دە سالی گەورەتر پێکەوە بخەون واتە تەمەنی بالغ بوون ، هەروەها ئەم فەرموودەیە وەلامە بۆ ئەوانەی کە دەلێن شەهوەت نییە بەرامبەر مەحرەم .
ابن عابدین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مناڵ گەیشتە تەمەنی دە ساڵی نابێت بخەوێت لەگەل دایکی و خوشکی و ئافرەت ئیلا ئەگەر خێزانی بێت یان جارییە بێت ( تێبینی دروستە کور و کچ ژن بهێنن و شوو بکەن پێش بالغ بوون ) .
مەبەست لەم جیاکردنەوە لە کاتی نووستنە بۆ ئەوەیە نەوەک تووشی قەدەغەکراوێک ببن ، چونکە مناڵ ئەگەر گەیشتە دە ساڵی هەست بە جماع دەکات (جووت بوون ) ، وە بچووکە هیج شتێک نییە ڕێگری لێ بکات ، جار هەیە دەچێتە لای خوشکی یان دایکی ، چونکە نووستن کاتی ئیسراحەت و بەرز بوونی شەهوەتە ، وە جل و بەرگ لەسەر هەردوو لا لادەچێت و سەردەکێشیت بۆ تووش بوون بە ڕێگری کراوێک کە سەر جێیی حەڕامە ، بەتایبەتی مناڵی ئەم سەردەمە زۆر خراپە دەزانن زیاتر لە گەورەکان )) حاشة ابن عابدین ج٦ لاپەڕە ۳٨۲
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کوڕو کچ گەیشتنە تەمەنی دە سالی دەبێت لێک جیابکرێنەوە لە دایک و باوک و برا و خوشکی )) روضة الطالبین ج٦ لاپەڕە ۲٨
زانایان دەلێن مەبەست بە لێک جیاکردنەوە لەم فەرموودەیە لێک جیاکردنەوەیە لە جێگای نووستن نەک هەر یەکە ژووری تایبەتی هەبێت ، بەلام دەلێن دەبێت لە یەک ژووردا ئەمین بن کە عەورەتی یەکتر نابینن .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((سوپاس بۆ خوا ، کوڕ و کچ دەگرێتەوە ، جیاکردەوە مەبەست پێی کچ بە جیا وە کوڕیش بەجیا جێگای خەوتنی هەبێت ، ئەگەر لە یەک ژوریشدا بن ، چونکە پێکەوە بوونی کوڕ و کچ پێکەوە لەناو یەک جێگادا ڕێگایەکە بۆ تووش بوون بە فاحشە )) مجموعە فتاوی ابن باز ج۲٥ لاپەڕە ۳٥۷
بەلام ئەگەر مناڵ تەمەنی کەمتر بێت لە دە ساڵ دروستە لەگەل خوشک و دایک و باوکی بخەوێت لەناو یەک جێگادا ، چونکە مناڵ پێویستی بە چاودێری هەیە و وە فیتنە دروست نابێت .
سەبارەت بە جیاکردنەوەی منال لە ژووری دایک و باوک زانایان دەلێن دروستە ئەگەر ڕەچاوی ڕێنماییەکانی شەریعەت بکرێت ، چونکە ابن عباس لە مالی خالەتی (پوری) خۆی میمونە نووستووە کە خێزانی پێغەمبەرە وە پێغەمبەریش لەگەلی بووە ، هەندێک دەلێن باش نییە چونکە لەوانەیە عەورەتی یەکتر ببین لەکاتی نووستن .
بەلام بۆ جووت بوون زانایان دەلێن ئەگەر مناڵی شیر خۆر لە لات بێت باش نییە ، ئەی چۆن دەبێت مناڵ لە تەمەنی شیری خۆری تێپەڕی بێت لە ژووری دایک و باوک بخەوێت وە ئەوانیش جووت بوون ئەنجام بدەن ؟ !
نقل کراوە ابن عمر منالی شیرخۆری لەو شوێنەی دەبرد کاتێک دەچووە لای خێزانی خۆی .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) ئەگەر مناڵ تەمەنی گەیشتە دە سالی یان بەرەو سەرەوە ئەگەر بالغیش نەبوو بێت نابێت پێکەوە بخەون لەناو یەک جێگادا .
(۲) ئەگەر بالغ بووبێت بە هیچ شێوەیەک نابێت پێکەوە لە یەک جێگادا بخەون ، ئەگەر بۆ مناڵی بالغ نەبووی دروست نەبێت ، ئەی چۆن بۆ بالغ بووی دروستە ؟!
(۳) ئەگەر تەمەنی لە دە ساڵ کەمتر بێت ئەوە دروستە پێکەوە بخەون .
(٤) دروستە کوڕ و کچ لە یەک ژووردا بخەون مەبەستی فەرموودەکە جیاکردنەوەیە لە ناو جێگای نووستن ، بەلام ئەگەر ئەمین بن لە بینی عەورەتی یەکتر .
(٥) دروستە مناڵ لە ژووری نووستنی دایک و باوک بخەوێت ئەگەر ڕەچاوی ڕێنمای شەریعەت بکرێت ، بەلام ئەگەر ژووری تایبەتی هەبێت جیا بکرێتەوە باشترە ، بەلام دروست نییە جووت بوون ئەنجام بدەیت منال لە ژوورەوە بێت ، هەندێک دەلێن باش نییە مناڵی شیر خۆریش لە ژوورەوە بێت جیماع بکەیت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ