سەردێری پرسیار:جیاوازی چییە لە نێوان کتابی فریشتە و کتابی لوح المحفوظ ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:68

پرسیار:

پرسیار // جیاوازی چییە لە نێوان کتابی فریشتە و کتابی لوح المحفوظ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دوو کتاب ھەیە :

لوح المحفوظ / کتابێکە ھەموو شتێکی تێدا نووسراوە پێش دروست کردنی ئاسمان و زەوی ، وە گۆڕانکاری بەسەری دا ناھێت ، وە کەسیش زانستی پێی نییە ئیلا خوای گەورە نەبێت .

کتابی فریشتە / ئەمەیان دوو جۆرە :

(١) الكتابة العمرية : کاتێک مناڵ دەبێتە پارچە گۆشت و ڕوحی بە بەردا دەکرێت ، دەنووسرێت نیرینەیە یان مێینە یە وە تەمەن و رزق و ڕۆزی و خەلکی بەھەشتە یان دۆزەخە ھەموو دەنووسرێت لەو کاتە ، بەلگە :

(أ) عن عبد الله بن مسعود: " حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ الصَّادِقُ الْمَصْدُوقُ : (( إِنَّ أَحَدَكُمْ يُجْمَعُ خَلْقُهُ فِي بَطْنِ أُمِّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا ، ثُمَّ يَكُونُ فِي ذَلِكَ عَلَقَةً مِثْلَ ذَلِكَ ، ثُمَّ يَكُونُ فِي ذَلِكَ مُضْغَةً مِثْلَ ذَلِكَ ، ثُمَّ يُرْسَلُ الْمَلَكُ فَيَنْفُخُ فِيهِ الرُّوحَ وَيُؤْمَرُ بِأَرْبَعِ كَلِمَاتٍ : بِكَتْبِ رِزْقِهِ ، وَأَجَلِهِ ، وَعَمَلِهِ ، وَشَقِيٌّ أَوْ سَعِيدٌ )) رواه البخاري (3208) ، ومسلم (2643).

(ب) وعن أنس بن مالك رضى الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (( وَكَّلَ اللَّهُ بِالرَّحِمِ مَلَكًا فَيَقُولُ أَيْ رَبِّ نُطْفَةٌ أَيْ رَبِّ عَلَقَةٌ أَيْ رَبِّ مُضْغَةٌ فَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ أَنْ يَقْضِيَ خَلْقَهَا قَالَ أَيْ رَبِّ أَذَكَرٌ أَمْ أُنْثَى أَشَقِيٌّ أَمْ سَعِيدٌ فَمَا الرِّزْقُ فَمَا الْأَجَلُ فَيُكْتَبُ كَذَلِكَ فِي بَطْنِ أُمِّهِ )) رواه البخاري (6595) ، ومسلم (2646).

(٢) الكتابة الحولية : قەدەری سالانە مرۆڤە لە شەوی قەدر دەنووسرێت ، بەلگە :

(أ) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( حم (1) وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ (3) فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْرًا مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ )) الدخان/1-5 .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( رزق دوو جـــــــــــۆرە :

یەکەمیان / ئەوەی خوای گەورە دەزانێت و رزقی پێی دەدات ئەمەیان ناگۆڕدرێت .

دووەمیان / ئەوەی نووسراوە و پیشانی فریشتە دراوە و دەزانن ئەوە زیاد دەبێت و کەم دەبێت بە گوێرەی سەبەب ، چونکە بەندە خوای گەورە فەرمان بە فریشتە دەکات ڕزقیان بنووسێت ، ئەگەر پەیوەندی خزمایەتی گەیاند ئەوا بۆی زیاد دەبێت ، ھەروەک فەرموودە ھاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " مَن سرَّه أن يبسط له في رزقه ويُنسأ له في أثره فليصِل رحِمه " .... )) "مجموع الفتاوى " ( 8 / 540 ، 541 ) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام