سەردێری پرسیار:حوکمی هەستانەوە لەبەر خەلک چیە ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:680

پرسیار:

پرسیار // حوکمی هەستانەوە لەبەر خەلک چیە ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام // ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عادەتی پێشینەکان لەسەردەمی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت وە خەلیفە ڕاشیدەکان ئەوە نەبووە کە هەر کاتێک پێغەمبەریان (صل الله علیە وسلم ) بینیبوایا لەبەری هەستابوانا ، هەروەک چۆن زۆر خەڵک ئەمە دەکەن ، بەلکو ئەنەسی کوڕی مالک دەفەرمووێت : ( هیچ کەسێک خۆشەویستر نەبووە لای هاوەڵان لەپێغەمبەر (صل الله علیە وسلم ) لەگەڵ ئەوەش کاتێک پێغەمبەری خوایان( صل اللەعلیە وسلم ) دەبینی هەڵنەدەستانەوە سەر پێ لەبەر ئەوەی دەیانزانی پێ خۆش نیە )) روات الترمذي ، بەڵام هەندێک جار هەستانەوە بۆ کەسێک هاتووە؟، هەروەک نقل پێغەمبەر(صل الله علیە وسلم )هەستاوە لەبەر عکرمە ، وەبە ئەنسارییەکانی گووتووە کاتێک سعدی کوری معاذ هاتۆتە لایان پێ گووتووە : (( هەستن لەبەر گەورەکەتان )) رواە البخاری(۳۰٤۳) ، ومسلم(۱۷٦٨)

وەهەستان لەبەر کەسێک لەسەفەر دەگەڕێتەوە شتێکی باشە ئەگەر عادەتی خەڵک وابێت هەستانەوە بۆی لەڕێزگرتنی کەسەکەیە ، ئەگەر وازی لێ بهێنێت واگومان ببات وازی لەحەقی هێناوە یان واتێ بگات بەکەمی داناوە باشتر وایە لەبەری هەڵستێت ، چونکە ئەوە باشترە بۆ پەیوەندی نیوانیان و نەمانی ڕق وکینە....

فەرموودە جێگربووە لەصحیحی مسلم پێغەمبەر (صل الله علیە وسلم) کاتێک نوێژی کرد بەدانیشتنەوە هاوەڵانیش نوێژیان بەدوای دەکرد بەپێوە (واتە وەستان) فەرمانی پێ کردن دانیشن ، ووتی(بەگەورەم دانەنێن هەروەک بەگەورە دانانی عەجەمەکان کە هەندێکیان ئەوەی تریان بەگەورە دادەنا)) ڕێگری کراوە لەوەستان لەناونوێژ ئەگەر ئیمام دانیشتبێت بۆ ئەوەی وەک عەجەمەکان نەبن ........ ))

ابن باز رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (هەستان سێ بەشە ، هەروەک زانایان دەڵێن :

بەشی یەکەم // هەڵدەستیت لەسەری وە کەسەکە دانیشتووە . هەروەک بەگەورەدانانی عەجەمەکان بۆ خەلیفەکانیان ، هەروەک پێغەمبەر( صل الله علیە وسلم ) ڕوونی کردۆتەوە ئەمە دروست نییە ، هەروەک فەرمانی کردووە دابنیشن کاتێک نوێژی بەدانیشتنەوە کردووە.، فەرمانی کردووە دابنیشن نوێژی لەگەڵ بکەن بەدانیشتنەوە ، کاتێک هاوەڵان هەستا بوون وەک نزیک بوون بەگەورەم دابنێن وەک بەگەورە دانانی عەجەمیەکان بۆ کاربەدەستانیان.

بەشی دووەم// هەلدەستیت بۆ كەسێك لەبەر هاتنە ژوورەوەی یان دەرچوونی بێ ئەوەی پێشوازی لێ بكەی بێ ئەوەی تەوقەی لەگەل بكەی بەلكو بۆ بەگەورە دانان ئەمەیان كەمترین حال ئەوەیە مكروهە (باش نی یە ) هاوەڵان هەلنەستاون بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت لەبەر ئەوەی دەیانزانی كە پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت پی خوش نی یە .

بەشی سێیەم // هەلدەستیت بۆ كەسێك تەوقەی لەگەل بكەی یان بۆ ئەوەی دەستی بگری و لە شوێنێك دانێیت یان بۆ ئەوەی دابینشێنیت لە شوێنی خۆی یان شتی تری وەك ئەمانە ئەمەیان هیچی تیدا نی یە بەلكو سونەتە )) مجموعە فنتاوی ابن باز ج٤ لاپەرە ۳۹٤

زانایان دەلێن كەسێك حەز بكات لەبەری هەستن وەك خۆ بەگەورە دانان ئەمەیان نابێت پێغەمبەر خوا سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت : (( مَنْ سَرَّهُ أَنْ يَتَمَثَّلَ لَهُ الرِّجَالُ قِيَامًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ))مواتە : هەر كەسێک حەز بكات خەلك لەبەری هەستن ئەوا با شوێنی خۆی خوش بكات لە ناو ئاگر .

هەرواها دەلێن باش نی یە بۆ كەسێک هەستی ئەگەر خۆ بە گەورە دانانیشی لەلا نەبوو ، چونكە ترسی ئەوەی هەیە تووش ببێت وە خۆ چوواندنە بە خۆبەگەورە زانەکان .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ڕاوەستان لەسەر سەری كەسێک دروست نی یە ئیلا ئەگەر سوودی هەبێت بۆ ئیسلام یان ترسی هەبێت ئەگەر سوودی هەبێت هیچی تیدا نی یە موغیرەی كوری شوعبە وەستا بوو لەسەر سەری پێغەمبەر سەلامی خوای لە سەر بێت غەزوەی حودەیبییە ..... )) نور علی الدرب

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام