سەردێری پرسیار:ئەو شتانە چین کە ئەنجامى بدەین بۆ ئەوەى هەموو کات ترسى خواى گەورەمان لە دڵدا بێ و لە تاوان بە دوور بین ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:683

پرسیار:

پرسیار // ئەو شتانە چین کە ئەنجامى بدەین بۆ ئەوەى هەموو کات ترسى خواى گەورەمان لە دڵدا بێ و لە تاوان بە دوور بین ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هۆکارەکانی دوورکەوتنەوە لە تاوان ئەمانەن :

یەکەم / ترسان لە خوا گەورە و سزاکەی ، ئەگەر لەخوای گەورە و سزاکەی بترسیت خۆت لە تاوان بە دوور دەگریت ، وە ترسان لەوەی ڕۆژێک بێت ڕیسوا ببێت لە دونیا و قیامەت .

قحطانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە نونیة دا دەفەرمووێت :

واللە لو علموا قبیح سریرتی لٲبی السلام علی من یــــلقانی

واتە : واللە ئەگەر خەلک نهێنیەکانی منیان بزانی بوایا ، ئەوە کاتێک بە من دەگەیشتن پشتیان لەمن دەکرد و سەلامیان لە من نەدەکرد ، بەلام خوای گەورە بەشێوەیەکی گشتی بە ڕەحمی خۆی مرۆڤی داپۆشیووە .

دووەم / خۆشەویستی خوای گەورە ، مرۆڤ ئەگەر خوای گەورەی خۆش بوێت گوێڕایەلی دەکات و سەرپێچی کەم دەکات ، چەند ڕێژەی خۆش ویستینی خوای گەورەی لە دڵدا زۆر بێت سەرپێچی کەمتر دەبێت و گوێڕایەلی زیاتر دەبێت .

سێیەم / بوونی زانست و زانیاری لەسەر ترسناکی تاوان کە دڵ و ڕوخسار ڕەش دەکات وە تووشی خەم و خەفەت دەبێت ، ئەگەری وێران بوون و خەتم بوونی دڵی هەیە .

هەندێک لە پێشینان دەلێن : پادشتی چاکە چاکەیە لە دوای ، وە پاداشتی خراپە خراپەیە لە دوای .

کەواتە مرۆڤ چەند چاکە بکات پاداشتی ئەوەیە چاکەی تر دەکات وە خراپەش پاداشتی خراپەی تری هەیە بکات .

چوارەم / سەیرکردنی دونیا بە ژیانێکی کاتی ، مرۆڤ لەم دونیایە وەک مسافر وایە جێگای مانەوەی نییە ، الدنیا مر ولیس مقر ، واتە : دونیا شوێنی تێپەڕبوونە شوێنی مانەوە نییە .

پێنجەم / ...... ....../ ..........

یەکێک لە زانایان دەلێت : زۆر ورد بوومەوە لە حاڵی ژیرمەندان و هۆشیاران ، دەبینم هەر هەموویان لە هەولی دوورخستنەوەی ناڕەحەتی و غەم و پەژارەن لەسەر دەروون ، جا هەر یەکەو بە ڕێگەیەک ، هەیە لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە ، یان بازرگانی یان بە پڕۆژەی هاوسەرگیری ، یاخود بەگوێ گرتن لە گۆرانی خۆش یان بە کات بەسەر بردن بە یارییەوە ........

منیش ووتم : ڕاستە ئەمە تاکە مەبەستی سەرەکی ژیرو هۆشیارانە ، بەڵام هەموو ڕێگایەک لەو ڕێگایانە نامان گەیەنێتە جێی مەبەست ، بگرە هەندێکیان تەواو پێچەوانە و دژی ئەو مەبەستەیە ، تەنها ڕووکردنە خوای گەورە و بە دەست هێنانی ڕەزامەندی ئەوە ، جا هەر کەسێک ئەم ڕێگایە بگرێتە بەر ئەوا با دڵنیا بێت سەرفەرازی دونیا و قیامەت بەدەست دەهێنێت .

هۆکارەکانی ترسان لە خوای گەورە :

یەکەم / بیر لەو تاوانانە بکەوە کە پێشتر کردووتە .

دووەم / خۆت بپارێزی لە کەمتەرخەمی کردن لە واجبەکان .

سێیەم / ترسان لەوەی باردۆخت خراپتر بێت و بە هیلاک بچیت .

چوارەم / بەگەورە دانای خوای گەورە و بیرکردنەوەی لە گەورەی خوا .

پێنجەم / ...... ........ / .........

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام