سەردێری پرسیار: حوکمی وانە وتنەوەی ئافرەت بۆ کوڕان ؟

بەرواری دانان: 2018-10-20 کۆدی پرسیار: 695

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کچێک پێگەیشتوو بێت بەرچاو بێت بە پۆشاکی شەرعی وانەی ئەکادیمی بۆ پیاوان و کوڕانی لاو بڵێتەوە ؟ ئایا گومان لە مووچەکەی دا هەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن تێکەلاوی ژن و پیاو لە کارکردن دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە و تووشی فیتنە دەبن ژن و پیاو . لەوانە :

یەکەم / تووشی نەزەر بوون ، خوای گەورە فەرمانی بە ژن و پیاو کردووە چاویان بگرن لە حەڕام .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا )) النور/30، 31 .

عن جرير بن عبد الله رضي الله عنه قال : (( سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن نظر الفجاءة ، فأمرني أن أصرف بصري )) رواە مسلم (2159) .

دووەم / سەر دەکێشیت بۆ دەست بەریەک کەوتن و تەوقە کردن کە ئەمەش حەڕامە .

سێیەم / تێکەلاوی ئەگەری زۆری ئەوەی ھەیە ژن و پیاو بە تەنیا پێکەوە بمێننەوە ، کە ئەم خەلوەتەش حەڕامە بەلکو ترسناکترین ھەنگاوە بۆ تووش بوون بە فاحیشە .

چوارەم / پەیوەست بوونی پیاو بە ئافرەتەوە وە ئافرەتیش بە پیاوەوە ، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەبن .

پێنجەم / تێک چوونی خێزان ، چەند پیاو خێزانی خۆی پشت گوێ خستووە چونکە پەیوەست بووە بە ئافرتێک لەگەڵی دەوام دەکات ؟! وە بە پێچەوانەش چەند ئافرتیش بە ھەمان شێوە ؟! وە چەندینیان تووشی فاحیشە بووینە ؟!

زانایان دەلێن نابێت پیاو وانە بۆ کچان بلێتەوە ، چونکە زیانی ھەیە ، ئەی چۆن دەبێت ئافرەتی لاواز یان کچێکی تازە پێگەیشتوو وانە بۆ گەنجانێک بلێتەوە تازە پێ گەیشتوون .

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( نابێت پیاو وانە بۆ کچان بلێتەوە ڕاستەوخۆ ، چونکە مەترسی گەورە و دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (12/149) .

ھەروەھا زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( یەکەم / تێکەلاوی ژن و پیاو لە قوتابخانە و بێجگە لە قوتابخانە خراپەیەکی گەورەیە ، زیانێکی گەورەی ھەیە بۆ دین و دونیا ، نابێت ئافرەت وانە بلێتەوەو کار بکات لە شوێنێک تێکەڵاوی ھەیە لە نێوان ژن و پیاو ، نابێت وەلی ئافرەت ڕێگە بدات بەمە .

دووەم / نابێت پیاو وانە بە ئافرەت بلێت حیجاب "داپۆشراو " نەبێت ، وە نابێت وانەی پێ بلێت ئەگەر بە تەنیا بێت ئەگەر پۆشاکی شەرعیشی لەبەر بێت ، ئافرەت لای پیاوی بێگانە ھەمووی عەورەتە ، داپۆشینی سەر و بەدیار خستنی ڕوخسار حیجابی تەواو نییە .

سێیەم / ھیچی تێدا نییە پیاو وانە بلێتەوە لە پەنای حیجاب بۆ ئافرەتان لە قوتابخانەی تایبەت بە ئافرەتان ، تێکەلی نەبێت لە نێوان قوتابی کوڕ و کچ وە ماموستای ژن و پیاو . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" ج١٢ لاپەڕە ١٥٦

پیاو ئەگەر لە قوتابخانەی کچان وانە بلێتەوە ئەم مەرجانەی تێدا نەبێت تاوانبار دەبێت و بەلام مووچەی حەڕام نابێت .

دەنگی ئافرەت عەورەت نییە ئیلا ئەگەر نەرماتی و ناسک کردن و سەرنج ڕاکێشانی لەگەل بێت ، بەلام ئەگەر ورد بیتەوە لە دین دا نابێت ئافرەت پێش نوێژ بکات و وتار بدات و ھەتا ئەگەر ئیمام ھەلەشی کرد ئافرەت نابێت سبحان اللە بلێت بە دەنگ بۆ ئەوە گوێ گر تووشی فیتنە نەبێت ، ئەی چی دەلێی بۆ ئافرتێکی تازە پێگەیشتوو وانە بلێتەوە بۆ کۆمەلە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو کە ترسانکترین تەمەن بۆ شەھوەت ئەو گەنجەیە کە تازە پێ گەیشتووە ؟! وەک ئەوە وایە ئاگر و بەنزین لە یەکتر نزیک بکەیتەوە .

ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ئافرەت وانە بلێتەوە بۆ کوڕان ئەگەر بە دیار نەکەوێت بەربەست ھەبێت وەک دیوار یان حیجاب ھەبێت لە نێوانیان بەدیار نەکەوێت ، نابێت دیار بێت لێیان ئەگەر دووریش بێت و جوانی خۆی داپۆشێتیش ، فیتنە دروست دەبێت بە بینینی شێوەی ، ئەگەر دەستی بە وانە وتنەوە کرد نابێت دەنگی ناسک و باریک بکات ، ... ))

کەواتە ئەگەر پابەند بێت بە دین و ئەگەر حیجاب ھەبێت و ئەگەری و دروست بوونی فیتنەی نەبێت دەلێن دروستە ، سەبارەت بە مووچەی دەلێن حەڕام نییە ئەگەر ھەندێک سەرپێچی ڕووبدات .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام