سەردێری پرسیار: حوکمی چات کردنی نێوان کوڕ و کچ ؟ وە بەژدار بوون لە گروپ ؟

بەرواری دانان: 2018-10-20 کۆدی پرسیار: 696

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کوڕ و کچ قسە لەگەل یەکتر بکەن واتە چات بکەن ؟ ئایا دروستە ئافرەت سوود لە ئینترنێت وەربگرێت وە بەشدار بێت لە گروپی ئاینی لەگەل کوڕ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // قسەکردنی کوڕ کچ بەهۆی ئینترنێت بە خەلوەت حساب ناکرێت چونکە حەدیسی باسی خەلوەت دەکات باسی پێکەوە مانەوەیە بە تەنیا بە لاشە ، بەلام دەلێین نابێت چونکە سەر دەکێشیت بۆ فیتنە ، دەبێت موسلمان خۆی لێی بپاڕێزێت ئیلا لەم دووحالەتە نەبێت :

حالەتی یەکەم : ئەگەر قسەکردنە سوودی بۆ دین هەبێت دروستە ، وەک پرسیار کردن یان بانگەوازی کردن ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت تووشی فیتنە بێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر سوودێکی ڕێگە پێدراوی هەبێت بۆ دونیا .

بەلام زانایان دەلێن لەم دوو حالەتەش :

(۱) دەبێت قسە بکەیت بە پێی پێویست ، نابێت درێژەی پێ بدەیت .

(۲) نابێت ئەو قسانە بکات ئاماژە بۆ خۆشەویستی بکات یان ورژاندنی ئارەزوو .

(۳) دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە گاڵتەکردن و پێکەنین .

(٤) دەبێت دەنگی خۆیان ناسک نەکەن و کار لەیەکتر بکەن بەتایبەتی ئافرەت .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەسڵ وایە هەر شتێک هۆکار بێت بۆ فیتنە نابێت ، چونکە هەر شتێک سەر بکێشیت بۆ فەساد دەبێت ڕێگری لێ بکرێت ، ......)) مجموعە فتاوی ج۱٥ لاپەڕە ٤۱۹

دەلێین ڕێگری کراوە لە سەیر کردنی ئافرەت و تەوقە لەگەل کردن و ڕێگری کراوە لە خەلوەت ، واتە نابێت کوڕ و کچ پێکەوە بێمننەوە ، چونکە دەرگای فاحشە دەکرێتەوەو سەر دەکێشیت بۆ فاحشە ، داخستنی دەرگای فاحشە و شەر یەکێکە لە بنچینەگرینگەکانی ئاینمان ، کەواتە ڕێگری دەکەین لە گەنجانی کوڕ و کچ چونکە قسە کردن وەک سەیرکردن و تەوقە کردنە یان نزیکە لەئەمانە ، کە ئەمانە ڕێگان بۆ تووش بوون بە فیتنە و فاحشە .

هەروەها دەلێین دروستە ئافرەت سوود لە ئینترنێت وەربگریت و نالێین با بێ بەش بێت لە زانستی شەرعی و وە نالێین بەهەموو شێوەیەک حەڕامە قسە لە گەل ئافرەت بکەیت ، هەروەها دەتوانن گروپ دابنێن و سوودی لێ وەربگریت ئەگەر فیتنە دروست نەبێت و بەو مەرجانەی کە باسمان کرد .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام