سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ئافرەت سەیری پیاو بکات ؟ ئایا دروستە لە تەلەفزیون سەیری پیاو بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:698

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت سەیری پیاو بکات ؟ ئایا دروستە لە تەلەفزیون سەیری پیاو بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن سەیری پیاو کردن ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئافرەت سەیری پیاو دەکات لەبەر ئەوەی پێویستە ، ئەمەیان دروستە ھەموو زانایان یەک دەنگن .

حالەتی دووەم // ئافرەت سەیری پیاو دەکات بە شەھوەت و خۆشی پێ دەبات یان ترسی فیتنە دروست بوونی ھەیە ، ئەمەیان حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

حالەتی سێیەم // ئافرەت سەیری پیاو دەکات پێویست نییە و بە شەھوەتیش سەیری ناکات و ترسی تووش بوون بە فیتنەی نییە، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالك و ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی .

دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن حەڕامە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ئەحمەد .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەیرکردنی ئافرەت بۆ پیاو جا چ لە تەلەفزیون بێت یان بێجگە لە تەلەفزیون لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :

یەکەم // سەیری کردنی بە شەھوەت و خۆشی پێ بردن ، ئەمەیان حەڕامە چونکە فیتنە و زیانی تێدایە .

دووەم // سەیری کردنی بێ مەبەست و بێ شەھوەت و بێ خۆشی ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ، ئەمەیان دروستە چونکە فەرموودە جێگیر بووە عائیشە سەیری حەبەشەی دەکرد یاریان دەکرد ، وە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت عائیشەی دایپۆشی بوو . )) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دانی بەمە دانا و ئینکاری نەکرد .

چونکە ئافرەتان دەڕۆیشتن لەناو بازاڕ و سەیری پیاویان دەکرد و حیجاب بوون ، ئافرەت سەیری پیاو دەکات ئەگەر چی پیاو سەیری ناکات ، بەلام بە مەرجێک بە شەھوەت نەبێت و فیتنە دروست نەبێت ، ئەگەر بەشەھوەت بێت و ئەگەری فیتنەی ھەبوو دروست نییە . )) فتاوى المرأة المسلمة 2/973 .

سەیر کردنی ئافرەت بۆ پیاو سوکترە لە سەیر کردنی پیاو بۆ ئافرەت ، بەلام گومانی تێدا نییە خۆپاراستن لە نەزەر کردن باشترە چونکە چەندین ئافرەت سەیری پیاویان کردووە و ھیچ مەبەستیان نەبووە و ترسی تووش بوون بە فیتنەی نەبووە کەچی تووشی گەورەترین فیتنە بووینە ، وە دەلێین ئایا ئافرەت دڵنیایە و زەمانەتی ئەوە دەکات ئەگەر سەیری پیاو بکات تووشی فیتنە نابێت ؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام