سەردێری پرسیار:حوکمی وەسف کردنی خوای گەورە بە عارف ؟

بەرواری دانان :2018-09-26 کۆدی پرسیار:7

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە وەسفی خوای گەورە بکەیت بە عارف ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // زانایان دەلێن نابێت وەسفی خوای گەورە بکەیت بە عارف ، چونکە : یەکەم // بابەتی ناو و سیفات بۆ خوای گەورە توقیفیة ، واتە ڕاوەستانە نابێت بێ بەلگە بۆی جێگیر بکەیت و بدەیتە پاڵى . دووەم // چونکە معرفة کەشف بوون و ڕوون بوونەوەیە دوای تێکەڵ بوون و بزر بوونی شتێک . سێیەم // معرفة بەکاردێت بۆ زانست و گومان هەردووکیان لەخۆ دەگرێتەوە ، چۆن دەبێت گومان بدەیتە پاڵ خوای گەورە ! ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان دەلێن نابێت وەسفی خوای گەرورە بکەیت بە عارف چونکە :

(۱) معرفە زانینە پاش تێکەل بوون و بزر بوون ، لەبەر ئەوە کاتێک بە مناڵ دەلێی : هل عرفت ؟ فیقول نعم ، واتە زانیت ؟ دەلێی : بەلی ، واتە دوای ئەوەی کە لەلای شارەوە بووە ئێستا لای زانراوە ، لەبەر کەشف بوون دوای بزر بوون لێی نابێت بدەیتە پاڵ خوای گەورە ، چونکە خوای گەورە پێشتر ئێستا و هەمیشە زانا بووە .

(۲) معرفة بەکاردێت بۆ زانست و گومان هەردووکیان لە خۆ دەگرێتەوە ، ولهذا ٳذا قلنا : العلم مرفعة الحق بدلیله شمل قولنا : (( معرفة الحق بدلیله )) العلم و الظن ، لان المعلومات ٳما علمیة و ٳما ظنیة ، ولهذا لایصح ٲن یطلق علی الله ٲنه عارف ......)) تفسیر سورة ال عمران ج۱ لاپەڕە ٤۲۰

بەلام بابەتی خەبەر بەرفراوانترە لە بابەتی ناو و سیفەت بۆ خوای گەورە ، هەروەها فەرموودە هاتووە دەفەرمووێت : (( تعرف الی اللە في الرخاء ، یعرفك في الشدة )) رواە احمد ، ئەم فەرموودەیە مەبەست پێی معرفەی خاصه ، هەروەها لێرە معرفە بە مانای علم ناهێت . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام