سەردێری پرسیار: ئایا دروستە کەسێک دابنیشێت نیوەی لاشە لەبەر ڕۆژ بێت وە نیوەی تری لەبەر سێبەر بێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:701

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کەسێک دابنیشێت نیوەی لاشە لەبەر ڕۆژ بێت وە نیوەی تری لەبەر سێبەر بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن باش نییە دابنیشیت ھەندێک لاشەت لەبەر خۆر بێت و وە ھەندێکی تر لەبەر سێبەر بێت ، بەلگە :

(۱) عن رجل من ٲصحاب النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( ٲن النبی صلی الله علیه وسلم نهی ٱن یجلس بین الضح و الظل ، وقال ( مجلس الشیطان ) . )) رواە احمد (۱٥٤۲۱) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە لەدانیشتن ھەندێک لاشەی لەبەر خۆرە و وە ھەندێکی تر لەبەر سێبەرە ، وتی : جێگای دانیشتنی شەیتانە .

(۲) عن ٲبی هریرة قال : قال ابو القاسم صلی الله علیه وسلم : (( ٳذا كان ٲحدكم فی الشمس- وقال مخلد فی الفيء ، فلقص عنه الظل ، و صار بعضه فی الشمس و بعضه فی الظل ، فلیقم )) رواە ابوداود (٤٨۲۱) ، صححه الالبانی فی ابوداود .

واته : ئەگەر یەکێک لە ئێوە لەبەر خۆر بوو _ مخلد دەلێت : شوێنی بەر ڕۆژ بوو ، سێبەر لێی بەرز بوو ، هەندێک لاشەی کەوتە بەر خۆر وە هەندێکی کەوتە بەر سێبەر ، باهەلسێت یان هەمووی لەبەر سێبەر بێت یان خۆر .

(( فی الفيء )) : ٲی : مکان فی الشمس .

(( فلقص )) : ٲی : ارتفع .

(( فلیتحول )) : ٲی : فلیتحول منە ٳلی مکان احر ، یکون کلە ظلا ٲو شمسا .

(۳) عن قیس عن ٲبیە (( ٲنە جاء ورسول اللە صلی الله علیه وسلم یخطب فقام فی الشمس ، فٲمر به فحول به الظل )) رواە ابوداود (٤٨۲۲) .

واتە : باوکی قیس ( کە ناوی عەوفی کوڕی حارثه ی ) هات وە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وتاری دەدا راوەستا لەبەر خۆر ( واتە ھەندێک لاشەی لەبەر خۆر بوو ) فەرمانی پێکرد جێگای گۆڕی چووە بەر سێبەر .

زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە بەم شێوەیە دابنیشیت ، ئەگەر دابنیشیت تاوانبار نابیت وە ئەگەر وازی لێ بهێنیت چاکەت بۆ دەنووسرێ ، چونکە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نیوەی لاشەی لەبەر خۆر بووە و وە نیوەی تر لەبەر سێبەر بووە ، عن ٲبی هریرة قال : (( رٲیت رسول اللە صلی الله علیه وسلم قاعدا فی فناء الكعبة بعضه فی الظل و بعضه فی الشمس )) سنن البیهقی ج۳ لاپەڕە ۲۳۷ ، واتە : پێغەمبەرم بینی لەلای کەعبە نیوەی لاشە لەبەر خۆر بوو وە نیوەکەی تر لەبەر سێبەر بوو .

(۲) ئەمە لە بابەتی ئادابە ، زۆربەی زانایان ئادابەکان بە سونەت دادەنێن ، هەوروەها ئەوانی پێشین بە مکروهیان داناوە .

زانایانی اللجنة الدائمة پرسیاریان لێ دەکرێ ئایا حوکمی دانیشتن نیوەی لەبەر خۆر و وە نیوەی لەبەر سێبەر چییە ؟

ج / دانیشتن نیوەی لەبەر سێبەر و وە نیوەی لەبەر خۆر باش نییە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە دانیشتن لەبەر خۆر و سێبەر فەرموودەکە رواە ابن ماجەیە وە سەنەدەکەش باشە ، هەروەها فەرموودە هاتووە بە جێگای شەیتان ناوی ناوە ، رواە احمد وابن ماجە .

کەواتە باش نییە نەک حەڕامە ، هەروەها کاتی زەرووری (پێویست بکات ) دروستە و کەراهەت (باش نییە ) لادەچێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام