پرسیار // ئایا دروستە یاری وەرزشی یوگا بکەیت ؟
وەلام // سەبارەت بەم یارییە سێ وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک دەلێن حەڕامە ، چونکە ئەسلی وەرزشەکە دینە و خۆ چواندنە بە موشریکەکان .
دووەم : هەندێک دەلێن دروستە ، دەلێن چونکە وەرزشە ئەسل وایە وەرزش دروستە ، بەلام نابێت باەوەڕت بە ئەو شتە ڕوحیە هەبێت کە ئەوان دەیکەن .
سێیەم : هەندێک دەلێن تەفسیلی تێدایە هەندێک شتی دروستە کە پێچەوانەی شەرع نین ، وە هەندێکی تری دروستە نییە .
وتەی ڕاست ئەوەیە کە حەڕامە بەهەموو شێویەک چونکە :
(۱) ئەسلی وەرزشەکە وەرزشێکی پەیکەر پەرستی هندۆسەکانە ، وە هەروەها دەلێن وەرزشێکی ڕۆحی و لاشەییە ،
(۲) چونکە شەریک بڕیاردا بۆ خوای گەورەی تێدایە ، وەک سوجدە بردن بۆ ڕۆژ ، سوجدە بۆ ڕۆژبردنی تێدایە بە هەشت ئەندامی لاشە کە ئەمانەن : هەردوو قاچ و هەردوو چۆک و هەردوو دەست و سینگ و نێو چاوان .
هەروەها دەبێت ڕووت لە ڕۆژ بکەیت بە تەواوی کاتی خۆر هەڵاتن و ئاوا بوون ، وە ئەگەر لە ناو شار بێت یان ژوورەوە ڕۆژی لێ دیار نەبێت دەبێت وێنەیەکی ڕۆژ دروست بکات بەرامبەر خۆت دابنێی بەتایبەتی ئەگەر کەسێکی خاوەن دین و پابەند بەدین بێت ، هەروەها چەند وشەیەک دەلێن و دووبارە دەکەنەوە کە دروست نین ، وە سێ سەعات و یەک چارەک خەریکی ئەم وەرزشە دەبن .
(۳) خۆ چواندنە بە پەیکەر پەرستەکان ، پێغەمبەر سەلامی لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک خۆی بچووێنێت بە هەر قەومێک ئەویش لە وانە .
(٤) بانگەوازی کردنە بۆ خۆ چواندن بە ئاژەڵ ، چونکە زۆربەی وەرزشەکەنیان پشت بەستنە بە چوار ئەندامەکانە .
(٥) هەروەها کات بەفیڕۆ دانی تێدایە ، ڕاستە ئەسل وایە وەرزش دروستە بەلام سنوریش دانراوە و نابێت زیادەڕەوی تێدا بکەیت لە کاتدا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ