پرسیار // ئایا_دەنگدان دروستە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن دەنگدان وخۆهەڵبژاردن لەژێر نیزامێک کە حوکم بەقوڕئان نەکات ئەم دوو حاڵەتانەن :
حاڵەتی یەکەم / خۆی هەڵدەبژێرێت یان کەسێکی تر هەڵدەبژێرێت وەک دان پێدانان بۆ ئەم نیزامە ، وە بۆ ئەوەی ئەم حوکم کردنە بێجگە لەقوڕئان بەردەوام بێت ، ئەمە دروست نییە و لەمەترسییەکی گەورەدایە .
حاڵەتی دووەم / خۆی هەڵدەبژێرێت یان کەسێکی تر هەڵدەبژێرێت ، لەژێر ئەم نیزامە بۆ ئەوەی بێتە بەڵگه بەسەریانەوە بەگوێرەی توانا ئینکاری بکات و شەڕ کەم بکاتەوە و چاکسازی بکات ، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا دروستە یان نە ؟ دوو وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانایان دەڵێن دروستە ، بەڵکو هەندێک دەڵێن واجبە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی من دەی بینم هەڵبژاردن واجبە ، دەبێت ئێمە کەسێک دیاری بکەین خێری تێدابێت وباش بێت ، چونکە ئەگەر کەسانی باش پاشەکشەیان کرد کێ شوێنی ئەوان دەگرێتەوە ؟ کەسی خراپ شوێنی دەگرێتەوە یان خەڵکانێک جێگایان دەگرێنەوە کە نەخێریان تێدایە وە نەشەڕیان تێدایە ، کەواتە دەبێت ئێمە کەسێک دیاری بکەین باش بێت .
ئەگەر یەکێک بڵێت : کەسێکمان دیاری کردووە زۆربەی ئەنجوومەنەکە پێچەوانەی ئەون ، ئێمە دەڵێن : هیچ ڕێگری نیە ، ئەو تاک کەسە ئەگەر خوای گەورە بەرەکەتی خستە ناوی وشەی حەق دەگەیەنێت لەو دانیشتنە کە کاریگەری لەسەریان دەبێت ، بەڵام ئێمە ڕاستگۆیمان کەمە لەگەڵ خوا ، پشت دەبەستن شتی مادی و بە هەست پێکراو ئێمە سەیری ووشەی حەق ناکەین .........
هەڵبژێرە ئەوەی دەیبینی خێری پێوەیە ، توکل بخە سەر خوای گەورە . )) بەکورتی ، لقاءات الباب المفتوح
زانایانی الجنە الدائمە دەلێن : (( نابێت موسلمان خوی هەلبژێریت بە ئومێدی رێکخستنی حوكمەتێک حوكم بكات بە بێجگە لەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە ، وە کار دەكات بە بێجگە لە شەریعەتی ئیسلام ، نابێت بۆ موسلمان خۆی كاندید بكات یان كەسێکی تر كار دەكات لەو حكومەتە ئیلا ئەگەر خۆ كاندید كردن بە ئومێدی ئەمە بێت بگەن بە ئەوە كە حوكم بگۆڕن بۆ شەریعەتی ئیسلام ...... )) فنتاوی اللجنة الدائمة ج۲۳ لاپەڕە٤٠٦_٤٠۷
پسیار كرا لە زانایانی الجنة الدائمة : ئیوە دەزانن لە جەزائیر هەلبژاردن دەكرێت ؛ چەند حزب هەن بانگەواز دەكەنە بۆ حوكمی شەریعەتی ئیسلامی ، وە حزبی تریش هەن حوكمی ئیسلامیان نایەوێت حوكمی ئەوكەسە چیە كە ئەوە هەلدەبژێرێت كە حوکمی ئیسلامیان ناویەوێت لەگەل ئەوەش دا نوێژ دەکەن ؟
لە وەلامدا دەلێین : (( دەبێت موسلمان لەو ولاتەی حوكم بە ئیسلام ناكات هەولی خۆیان بدەن بۆ حوكمی شەریعەتی ئیسلام ، هەلسن پێکەوە ببن بە یەك دەست هاوكاری ئەم حزبە بكات كە دەزانێت لە داهاتوو حوكم بە شەریعەتی ئیسلام دەكات هاوکاری كردنی ئەوانەی كە شەرعیەتی ئیسلامی جێبەجێ ناكەن نابێت بەلكو دەچێت بەرەو كوفر ، لەبەر ئەم وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : {وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّـهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّـهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ ﴿٤٩﴾ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّـهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿٥٠﴾} سورەت المائدة ، لەبەر ئەوە كاتێك خوای گەورە كوفری ئەوانە ڕوون كردەوە كە حوكم بە شەریعەتی خوای گەورە ناكەن ئەوانش ئاگادار كردۆتەوە كە هاوکاریان دەكەن یان دەكەنە دۆستی خۆیان وە فەرمانی كردووە بە ئیمانداران كە تەقوای خوا بكەن ئەگەر ئیمانداری راستەقینە بێت ، خوای گەورە دەفەرموێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٥٧﴾المائدە )) فتاوی اللجنة الدائمة ج۱ لاپەڕە ۳۷۳
دووەم / هەندێ زانا دەلێن نابێت و دروست نیە دەنگ بدەیت ، چونكە حوكم كردنە بە بێجگە لە قورئان ، وە چۆن دەبێت دەنگی کەسێکی خراپ و باش وەكو یەك ببن یان دەنگی پیاو ژن یان دەنگی كەسێكی دروست و كەسێکی شێت ........
ووتەی راست دەنگ دان دروستە چونكە بابەتەكە بۆ مەسلەحەت و مەفسەدەت دەگەڕێتەوە ، وە نیەت ڕۆلی هەیە و مەبەستی ئەوە نییە حوکمی کوفر هەلبژێرێ ........
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) هەركەسێک خۆی هەلبژێرێت یان كەسێك هەلبژێریت بۆ ئەوەی حوكم بە بێجگە لە قورئان بكات یان دانی پێدانانێ لەسەر حوکمی بێجگە لە قورئان ئەمەیان دروست نییە و حەرامە و لە مەترسی دایە .
(۲) هەر كەسێک خو هەلبژێریت یان كەسێکی دی هەلبژێریت بۆ ئەوەی بتوانێت بە گوێرەی توانای خوی ئینكاری خراپە بكات چاكسازی بكات شەڕ كەم بكاتەوە ئەمەیان وتەی ڕاست ئەوەیە كە دروستە .
(۳) دەبێت موسلمان برایەتی بپارێزن ئەگەر كەسێک دەنگ بدات یان نەدات چونكە بابەتەكە ئیجتیهادییە .
(٤) ڕاستە تاڕادەیەک وای لێ هاتووە كە متمانە بەكەس نەكەی ، بەلام دەبێت شتێک هەلبژێری كە زیانی كەمتر بێت .
(٥) گرینگترین شت ئەوەیە خۆمان چاک بکەین و دوعای خێر و چاکە و هیدایەت بۆ کاربەدەستان بکەین ، ئەگەر ئێمە باش بین ئەوانیش باش دەبن .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ