سەردێری پرسیار:حوکمی تەمەنا کردن کە ئافرەت بوایا و پێچەوانەش ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:704

پرسیار:

پرسیار // ئایە دروستە پیاو ئاواتخوازی ( تەمەنای ) ئەوە بکات بلێت خۆزگە ئافرەت بواما وە بە پێچەوانەش ئافرەتیش وا بلێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت پیاو ئاواتەخوازی ئەوە بکات بلێیت خۆزگە ئافرەت بواما هەر وەک چۆن نابێت ئافرەت ئاواتەخوازی ئەوە بکات بلێت خۆزگە پیاو بواما ، بەلگە :

(۱) نەڕازی بوون و ڕەخنە گرتنە لە قەدەری خوای گەورە .

(۲) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولا تتمنوا ما فضل الله به بعضكم علی بعض للرجال نصیب مما اكتسبوا و للنساء نصیب مما اكتسبن واسٲلوا الله من فضله ٳن الله كان بكل شئ علیما (۳۲) )) النساء

واتە : ئاوات مەخوازن بۆ شتێ کە خوای گەورە فەزل و ڕێزی هەندێکتانی بەسەر هەندێکا داوە ، چونکە پیاوان پاداشت و مافیان بە پێی هەول و کۆششی خۆیان ، ئافرەتانیش لەبەرامبەر کردەوەیان ماف و بەشی خۆیان هەیە .......

سەبارەت بەم ئایەتە سێ وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن مەبەست پێی حەسوودی یە .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن هەندێک لە ئافرەتی هاوەلان ئاواتە خوازی ئەوەیان دەکرد کە پیاو بوانا .

عن ام سلمة ٲنها قالت : یغزو الرجال ، ولایغزو النساء ، ٳنما لنا نصف المیراث ، فٲنزل الله : (( ولا تتمنوا ما فضل الله به بعضكم علی بعض .....)) رواە الترمذی را(۳۰۲۲) ، واتە : ام سلمە دەلێت : پیاو جیهاد دەکات ، وە ئافرەت جیهاد ناکات ، هەروەها میراتیش نیوەی بۆ ئافرەت هەیە ، خوای گەورە ئایەتی دابەزاند : (( ولا تتمنوا ......)) .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن ئەم ئایەتە هەردوو مانا دەگرێتەوە .

ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم ئایەتەیان تەفسیر کردووە بە حەسوودی ، ئەویش ئەوەیە پیاو ئاواتە خوازی ئەوە بکات مالی برای خۆی بۆی نقل بێت .

هەروەها تەفسیریان کردووە بە ئاواتەخوازی ڕێگری کراو شرعا و قدرا ، وەک ئاواتەخوازی ژن کە پیاو بوایا یان ئاواتەخوازی ئەوە کە ئەوانیش وەک پیاوان بوانا لە چاکەی دین وەک : جیهاد کردن ، وە دونیا وەک میرات و دییە ( خوێن دانی لە جیاتی کوشتن ) وە شەهادی دان وە شتی تری وەک ئەمانە .

وە هەندێک زانا دەلێن هەردووکیان دەگرێتەوە .......)) جامع العلم والحکم لاپەڕە ۱۲۲ـــ۱۲۳

وتەی ڕاست ئایەتەکە هەردوو مانا هەلدەگرێت ، کەواتە حەڕامە و دروست نییە پیاو ئاواتەخوازی ئافرەت بکات کە ئافرەت بوایا هەروەک چۆن نابێت ئافرەت ئاواتەخوازی ئەوە بکات کە پیاو بوایا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام