پرسیار // ئایا پیاو تاوانبار دەبێت لەبەر سەیر کردنی یاری تۆپی پێ ئەگەر کەمتر خەم بێت لە ماڵ و منالی خۆی (خێزانی) ؟
وەلام // زانایان دەلێن مافی ئافرەت بەسەر پیاوە ئەم دوو مافەنەن :
یەکەم : ئافرەت مافی مالی لەسەر پیاو هەیە ، وەک :
(ٲ) مارەیی پیدانی ئافرەت ،
(ب) نفقە ( خەرجی ئافرەت بکات )
(ج) شوێنی نیشتەجێ بوونی بۆ دابین بکات .
دووەم : مافی بێجگە له مالی لەسەر پیاو هەیە ، وەک :
(ٲ) دادپەروەری کردن لە نێوان ژنان ئەگەر لە یەک زیاتر بوون .
(ب) مامەلە کردن لەگەل ئافرەت بە باشی و جوانی و نەرم نیانی .
(ج) زەرەر نەدان لە ئافرەت .
چەندین پیاو هەن نازانن مافی خێزانی خۆیان بەسەر خۆیانەوە چییە ، وە ئافرەتیش هەن بە هەمان شێوە ، وە هەندێک پیاو وا دەزانن مافی ئافرەت تەنها ئەوەیە مارەیی بدەیت و نفقەی بدەیت و شوێنی نیشتەجێ بوونی بۆ دابین بکەیت ، وە سەرجێی لەگەل بکەیت ، گرینکترین شت بێجگە لە ئەمانە ئەوەیە بەجوانترین شێوە مامەلە لەگەل یەکتردا بکەن و لە خۆشی و نەخۆشی لەگەل یەکتر دا بن خەم ڕەوێنی یەکتر بن هەردووکیان ، وە دڵی یەکتر خۆش بکەن ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وعاشروهن بالمعروف (۱۹) )) النساء ، واتە : بە باوونەریتێکی جوان هاوکاریان بکەن و مامەلەتان چاک بێت لەگەلیاندا .
پیاو دەبێ ئەوە بزانێت ئافرەت وەک ئەسیرە لەژێر دەستی دەبێت ئاگایی لێ بێت و زولمی لێ نەکات ، هەروەها ئامۆژگاری ئافرەت بکات و لەگەلی دابنیشێت و لە خۆشی و ناخۆشی دا لەگەلی بێت و گوێی بۆ بگریت و بزانێت ئەم ئافرەتە چی دەوێت و چی هەیە لەناخیدا بلێت بۆی ، هەموو مرۆڤێک لاوازە بەلام ئافرەت لاوازترە ، بۆیە زیاتر پێویستی بە ئامۆژگاری و خزمەت کردن هەیە ، زانایان دەلێن لە زمانی عەرەبیدا بە ئافرەت دەلێن ست (واتە شەش ) ، چونکە دەبێت لە هەر شەش ڕووەوە ( سەرەوە ، ژێرەوە ، ڕاست ، چەپ ، پێش ، پاش ) ئاگات لێ بێت و نەرم و نیان بیت و خزمەتی بکەیت هەتا پارێزراو بێت و کامەران بێت لەگەلت ، بە نەرم نیانی بەردەوام وەسیەتی بکەیت ، وە نابێت وازی لێ بهێنیت لە مال پشتگوێی بخەی .
بەداخەوە چەندین پیاو چەندین شەو بەسەر دەبەن بۆ سەیرکردنی یاری تۆپی پێ وە خێزانی خۆیان پشت گوێ خستووە ، وە چەندین ئافرەت خۆیان سووتاندووە یان چەندین کێشە و شەڕ کەوتووتە نێوان ژن و پیاو ، لەبەر ئەوەی پیاوەکەیان درەنگ دەگەڕێنەوە بۆ مالەوە یان شەو ناگەڕێنەوە مال ، وە چەندین ئافرەت تووشی بەدڕەوشتی بووینە لەبەر ئەم جۆرە پیاوانە .
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( سەیرکردنی یاری تۆپی پێ ئەگەر لەسەر پارە و مال بێت حەڕامە ، لەبەر ئەوەی قومارە ، نابێت شت وەربگریت لەسەر پێشبڕکێ ئیلا ئەو پێشبڕکێیە نەبێت کە شەرع ڕێگەی پێداوە ، کە پێشبڕکێی ئەسپ و وشتر و ڕم هاوێشتنە ، کەواتە لەسەر ئەمە ئامادەبوونی یاری تۆپی پێ حەڕامە ئەگەر لەسەر مال بوو ، وە سەیرکردنیش بەهەمان شێوە ، بۆ ئەو کەسەی کە دەزانێت لەسەر مال دەکرێت ، چونکە ئامادەبوون دان پێدانانە .
بەلام ئەگەر لەسەر مال نەبێت ، وە مەشغولت نەکات لەو شتانەی کە خوای گەورە لەسەری تۆی واجب کردووە وەک نوێژ و واجباتی تر ، هەروەها شتی خراپی تێدا نەبێت ، بەدیارکەوتنی عەورەت و تێکەلی ژن و پیاو و ئالەتی موسیقا ، لەم کاتە دروستە سەیری بکەیت . )) فتاوی اللجنة الدائمة ج۱٥ لاپەڕە ۲۳٨
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی من دەبینم سەیرکردنی یاری تۆپی پێ لە تەلەفزیون وە یارییەکانی تر ، کاتی مرۆڤ دەبات ، مرۆڤی عاقل و ژیر کاتی خۆی بەسەر نابات بەم شتانە کە بەهیچ شێوەیەک سوودی بۆی ناگەڕێتەوە .
ئەمە ئەگەر سەلامەت بێت لەشەڕی کەسی تر ، ئەگەر سەلامەت نەبوو تووشی شەڕ ببێت وەک خۆشەویستنی یاریزانی کافر بکەوێتە دڵی و بەگەورەیی دابنێت ، ئەمەیان حەڕامە ، چونکە نابێت کافر بە گەورە دابنێیت ئەگەر چەندیش پێش کەوتبێت ، هەروەها ئەم یاریکردەنە ڕانی یارێزان بەدیار دەکەوێت فیتنە دروست دەبێت ، ئەوەی ڕاست بێت لای من نابێت ڕانی بەدیار بکەوێت چونکە فیتنەی تێدایە ، هەتا ئەگەر بلێیت ڕان عەورەتیش نییە نابێت ڕانی خۆی بەدیار بخات ، بەلام ئەگەر بلێیت ڕان عەورەتە کە ئەمە وتەی بەناوبانگی احمدە ، ئەو کاتە دیارە کەحەڕامە و نابێت .
ئەوەی من ئامۆژگاری برایانی خۆم بکەم ئەوەیە کە کاتی خۆیان بەفیرۆنەدەن و پارێزگری لە کات بکەن چونکە کات بەنرخ ترە لە مال ))
کورتەی وەلام زانایان دەلێن :
(۱) سەیرکردن و ئامادەبوون بۆ یاری تۆپی پێ حەڕامە ئەگەر لەسەر ماڵ بێت ، چونکە دان پێدانانە .
(۲) ئەگەر لەسەر مال نەبێت وە وات لێ نەکات واجبەکان فەرمووش بکەیت ، شتی بێ شەرعی تێیدا نەبێت دروستە .
(۳) ئەگەر سەیرکردن سەربکێشێت بۆ ئەوەی کافر بەگەورە دابنێیت ئەمەیان حەڕامە .
(٤) هەروەها باشتر وایە کاتی خۆت بەفیڕۆ نەدەیت بەم سەیرکردنی یارییە ، چونکە کات بە نرخترە لە مال ، وە هیچ سوودێکت بۆ ناگەڕێتەوە بەم سەیرکردنی یاریە .
تێبینی / خەلکانێک دوای سەیرکردنی یاری تۆپی پێ دێنە سەر شەقام بە چەپلە لێدان و دەنگ بەرز کردن و هۆڕن لێدان ، یان لە مالەوە یەکتر هەستی یەکتر بریندار دەکەن و دژایەتی یەکتر دەکەن بەلکو شەڕیش لەگەل یەکتر دەکەن بەلکو گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە کە یەکتریش بکوژن پەنا بەخوا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ