سەردێری پرسیار:حوکمی خواردن ئامادەکردن بۆ ڕۆژی عاشورا ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:708

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە خواردن ئامادە بکەیت یان بخۆیت لە خواردنی ڕۆژی عاشورا ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خواردن ئامادە کردن ڕۆژی عاشورا شتێکی داھێنراوە ، وە بەژداری کردن و خواردن خواردنیان حەڕامە .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان شتێکی خراپە و داھێنراوە ، دەبێت تەرک بکرێت و نابێت بەژداری بکەیت لەگەڵیان ، نابێت بخۆیت لەو خواردنەی پێشکەش دەکرێت .

ھەروەھا دەفەرمووێت : نابێت بەژداری بکەیت ، وە نابێت بخۆیت لەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێت ، وە نابێت بخۆیتەوە لەو خواردنەوانەی کە پێشکەش دەکرێت ، ئەگەر ئاژەڵی سەر بڕدراو بۆ بێجگە لە خوا بوو بۆ ئەھل و بیت بێت یان کەسانی تر ئەوە شیرکی گەورەیە ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " قُلْ إِنَّ صَلاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * لا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ )) الأنعام/162-163 ، وقوله سبحانه : (( إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ * فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ )) الكوثر /1-2 " )) "فتاوى الشيخ عبد العزيز ابن باز" (8/320).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام