پرسیار // ئایا ئەم چیڕۆکە تا چەند ڕاستە ؟ موسا داوای لە خوای گەورە کرد خراپترین بەندەی خۆی پێ پیشان بدا . خوای گەورە پێی فەرموو : بەیانی زوو بڕۆ دەروازەی شار، ئەو کەسەی یەکەم کەس لە شار دەڕواتە دەرەوە، خراپترین بەندەی منە. موسا رۆیشتە دەروازەی شار وەستا و پیاوێک لەگەڵ کوڕەکەی یەکەم کەس بوو کە لە شار چووە دەرەوە. پاشان داوای لە خوای گەورە کرد، باشترین بەندەی خۆی پیشان بدات... خوای گەورە فەرمووی: کاتی خۆرئاوان بوون بڕۆ دەروازەی شار، ئەوەی کۆتا کەس دێتە ناو شار، ئەوە باشترین بەندەی منە. موسا رۆشت و کۆتا کەس هاتە شار ،، هەمان ئەو پیاوە بوو کە بەیانی یەکەم کەس بوو کە لە شار دەرچوو.،، موسا سەری سوڕما و فەرمووی: خوایەگیان مەگەر دەکرێ خراپترین بەندەت، باشترین بەندەت بێت؟ خوای گەورە وەڵامی دایەوە: ئەو کاتەی لە شار دەرچوو، خراپترین بەندەی من بوو، بەڵام کاتێک کوڕەکەی چاوی کەوت بە چیا بەرزەکان، لە باوکی پرسی: باوکە چی لە چیاکان گەورەترە؟ باوکی وتی: زەوی کورەکەی پرسی: ئەی چی لە زەوی گەورەترە؟ باوکی وەڵامی دایەوە: ئاسمانەکان کوڕەکەی پرسی: ئەی چی لە ئاسمانەکان گەورەترە؟ وەڵامی دایەوە: گوناه و تاوانەکانی من. پرسی: ئەی چی لە گوناه و تاوانەکانی تۆ گەرەترە؟ فرمێسک بە چاویدا هاتە خوارەوە و وەڵامی دایەوە: لێخۆشبوونی خوای گەورە لە هەموو شتێک گەورەترە. منیش لە هەموو گوناهەکانی خۆش بووم و ئێستا باشترین بەندەی منە (ان الله یغفر ذنوب جمیعا) ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەمە لە چیرۆکی نەوەی ئیسرائیلی یە ، کە چیڕۆکیان ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / ئەوەی ئیسلام دانی پیا نابێت ئەوە حەقە و ڕاستە .
حالەتی دووەم / ئەوەی ئیسلام بەدرۆی خستبێتەوە ئەوە درۆیە و پووچە .
حالەتی سێیەم / ئەوەی ئیسلام نە بەدرۆی خستۆتەوە وە نە بەڕاستی داناوە ، ئەمەیان ڕادەوەستین وە دەتوانی بگێڕیتەوە ئەگەر ھیچ شتی خراپی لێی نەکەوێتەوە .
ئەم چیڕۆکە ئیسلام دانی پیا نانێت چونکە :
(١) تەنھا فرمێسک ھێنانە خوارەوە بەس نییە بۆ تەوبە ، بەلکو دەبێت بەزمان تەوبەی ڕاست بکات .
(٢) چۆن دەبێت خراپترین بەندە بە فرمێسک ھێنانە خوارەوە ببێتە باشترین بەندە ؟!
(٣) ئەو خراپترین بەندەیە لەوانەیە کافر بێت وە لەوانەش موسلمان بێت ، چونکە کافر و موسلمان بەندەی خوان ، ئەگەر کافر بێت چۆن دەبێت کافر ببێتە باشترین بەندە لە ئیمانداریش باشتر بێت ؟! ئەگەر موسلمان بێت چۆن دەبێت لە موسلمانێکی پابەند بەدین باشتر بێت ؟!
ڕاستە زانایان دەلێن کافر موسلمان بێت خراپەکانی دەبن بە چاکە ، بەلگە :
ئایەتی 70 سورة الفرقان((ٳلا من تاب و امن وعمل عملا صالحا فٲولئك یبدل الله سيئاتهم حسنات))واتە: ئیلا ئەوەی تەوبە دەکات ئیمان دەهێنێت وە کردەوەی باش دەکات خوای گەورە خراپەکانی دەگۆرێت بە چاکە .
لێرە لەم ئایەتە جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە گۆڕینی خراپە بە چاکە :
(۱) هەندێک زانا دەلێن مەبەستی ئایەتەکە ئەوەیە کاتێک ئیمان دەهێنێت خوای گەورە کردەوەی خراپی بۆ دەگۆڕێت بە چاکە ، لە جیاتی کردەوەی خراپ دوای ئیمان هێنان دەگۆڕێت بە چاکە کردەوی باش دەکات لە جیاتی خراپە ، وەک گۆڕینی شیرک بۆ ئیمان ، زینا بۆ داوێن پاکی ، درۆ بۆ ڕاستگۆی ، وە کردەوەکانی تریش بە هەمان شێوە .
(۲) هەندێک زانا دەلێن مەبەستی ئایەتەکە گۆڕینی خراپە بۆ باشە لە ڕۆژی قیامەت بۆ پاداشت وەرگرتن .
زانایان دەلێن سەبارەت بەم بابەتە ئەم سێ حالەتانەمان ھەیە :
حالەتی یەکەم / کافرێک تەوبە دەکات و موسلمان دەبێت ، کافر موسلمان بێت هەموو خراپەکانی دەبن بە چاکە بەلام باشتر نییە لە موسلمانێک لەناو ئیسلام دا ژیاوە ، چونکە لەناو ئیسلام دا ژیانو وە کردەوە باش کردن پاداشتێکی زۆر زۆری بۆی هەیە.
حالەتی دووەم / موسلمانێک لەسەر خراپە دەڕوات دوای تەوبە دەکات ، بە شێوەیەکی گشتی ئەمەیان باشتر نییە لە موسلمانێکی پابەند بە دین .
حالەتی سێیەم / بەلام ئایا کافرێک زۆرتر تاوانی کردووە لە کافرێکی تر ، وە هەردووکیان موسلمان بوون ئایا کامەیان باشترە و چاکەی زیاترە ؟
هەندێک زانا دەلێن تاوانبارترەکە (خراپترەکە) پاداشتی زیاترە لەوەکەی تر کە کەمتر تاوانی کردووە ، بەلگە :
(۱)حەدیسی ابو هریرة رواە الحاکم (۷۷۱٨) ، پێغەمبەر سەڵامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت(( لیتمنین ٲقوام لو ٲکثرو من السیئات )) واتە : خەلکانێک ئاوات بەوە دەخوازن کە زۆرتر تاوانیان بکردبایا، هاوەلان لێیان پرسی بۆچی ئەی نێردراوی خوا ، ووتی ((لەبەر گۆڕینی خراپەکان بە چاکە)) صححه الالبانی فی سلسلة الصحیحة ( ٥/ ۲۰۹) .
(۲)یەکێک زالم بێت تاوانی زۆر زۆر بکات گەڕانەوەکەی زۆر زەحمەتترە لە یەکێکی تر کە کەمتر تاوانی کردووە ، کەواتە عەقلەن پاداشتیشی زیاترە لە یەکێکی تر ، هەروەک چۆن موسلمانێک غەریبە ئەوانەی دژایەتی دەکەن زۆر زیاترن لەوانەی پشتی دەگرن چونکە تووشی ناخوشی بووە سەبرێکی زۆری گرتووە ، چۆن پابەند بە دین پێویستی بە سەبرێکی زۆر هەیە خراپە کاریش پێویستی بە سەبرێکی زۆر هەیە ، عەقلەن دوری مەبینە پاداشتی زۆر تر بێت لە تاوانبارێک کەمتر تاوانی کردبێت .
(۳) ئەوەی زۆرتر تاوان دەکات کە دەگەڕێتەوە باشترە لە یەکێکی تر کە کەمتر تاوانی کردبێت ، هەر لەبەر ئەمەش زانایان دەلێن ئادم لەپاش تاوانەکەی باشتر بوو ، وە زیاتر خۆی بەکەم داناوە زەلیل بووە بۆ خوا بەراورد بە پێش تاوان کرد .
هەندێک دەڵێن ئەوی کەمتر تاوان بکات بگەرێتەوە موسلمان بێت باشترە لەوەکەی تر ، بە ھەر حاڵ بوونی ئەم جیاوازییە مژدەیە بۆ ئەوانەی لە تاواندا ڕووچوون کە بگڕێنەوە بۆ ئەوەی لەم پاداشتە گەورەیە بێ بەش نەبن ، وە موسلمانی تاوانباریش خراپەکانی دەبن بە چاکه.. ....واللە اعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ