پرسیار // ئایا ئەگەر کافرێک موسلمان بێت تاوانەکانی هەمووی دەبن بە چاکە ؟ ئەگەر تاوانەکانی بوون بە چاکە لە موسلمان باشتر دەبێت یان لە کافرێکی تر باشتر دەبێت کە کەمتر تاوانی کردووە ؟
وەلام // زانایان دەلێن کافر موسلمان بێت خراپەکانی دەبن بە چاکە ، بەلگە :
خوای گەورە لە ئایەتی 70 سورة الفرقان دەفەرمووێت : (( ٳلا من تاب و امن وعمل عملا صالحا فٲولئك یبدل الله سيئاتهم حسنات )) واتە : ئیلا ئەوەی تەوبە دەکات ئیمان دەهێنێت وە کردەوەی باش دەکات خوای گەورە خراپەکانی دەگۆرێت بە چاکە .
لەم ئایەتە جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە گۆڕینی خراپە بە چاکە :
(۱) هەندێک زانا دەلێن مەبەستی ئایەتەکە ئەوەیە کاتێک ئیمان دەهێنێت خوای گەورە کردەوەی خراپی بۆ دەگۆڕێت بە چاکە ، لە جیاتی کردەوەی خراپ دوای ئیمان هێنان دەگۆڕێت بە چاکە کردەوی باش دەکات لە جیاتی خراپە ، وەک گۆڕینی شیرک بۆ ئیمان ، زینا بۆ داوێن پاکی ، درۆ بۆ ڕاستگۆی ، وە کردەوەکانی تریش بە هەمان شێوە .
(۲) هەندێک زانا دەلێن مەبەستی ئایەتەکە گۆڕینی خراپە بۆ باشە لە ڕۆژی قیامەت بۆ پاداشت وەرگرتن .
زانایان دەلێن سەبارەت بەم بابەتە ئەم سێ حالەتانەمان ھەیە :
حالەتی یەکەم / کافرێک تەوبە دەکات و موسلمان دەبێت ، کافر موسلمان بێت هەموو خراپەکانی دەبن بە چاکە بەلام باشتر نییە لە موسلمانێک لەناو ئیسلام دا ژیاوە ، چونکە لەناو ئیسلام دا ژیان و کردەوەی باش کردن پاداشتێکی زۆر زۆری بۆی هەیە.
حالەتی دووەم / موسلمانێک لەسەر خراپە دەڕوات دوای تەوبە دەکات ، بە شێوەیەکی گشتی ئەمەیان باشتر نییە لە موسلمانێکی پابەند بە دین .
حالەتی سێیەم / بەلام ئایا کافرێک زۆرتر تاوانی کردووە لە کافرێکی تر ، وە هەردووکیان موسلمان بوون ئایا کامەیان باشترە و چاکەی زیاترە ؟
هەندێک زانا دەلێن تاوانبارترەکە (خراپترەکە) پاداشتی زیاترە لەوەکەی تر کە کەمتر تاوانی کردووە ، بەلگە :
(۱) فەرموودەی ابو هریرة رواە الحاکم (۷۷۱٨) ، پێغەمبەر سەڵامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لیتمنین ٲقوام لو ٲکثرو من السیئات )) واتە : خەلکانێک ئاوات بەوە دەخوازن کە زۆرتر تاوانیان بکردبایا، هاوەلان لێیان پرسی بۆچی ئەی نێردراوی خوا ، ووتی : (( لەبەر گۆڕینی خراپەکان بە چاکە )) صححه الالبانی فی سلسلة الصحیحة ( ٥/ ۲۰۹) .
(۲) یەکێک زالم بێت تاوانی زۆر زۆر بکات گەڕانەوەکەی زۆر زەحمەتترە لە یەکێکی تر کە کەمتر تاوانی کردووە ، کەواتە عەقلەن پاداشتیشی زیاترە لە یەکێکی تر ، هەروەک چۆن موسلمانێک غەریبە ئەوانەی دژایەتی دەکەن زۆر زیاترن لەوانەی پشتی دەگرن ، چونکە تووشی ناخوشی بووە سەبرێکی زۆری گرتووە ، چۆن پابەند بە دین پێویستی بە ئارام گرتنێکی زۆر هەیە خراپە کاریش پێویستی بە ئارام گرتنێکی زۆر هەیە ، عەقلەن دوری مەبینە پاداشتی زۆر تر بێت لە تاوانبارێک کەمتر تاوانی کردبێت .
(۳) ئەوەی زۆرتر تاوان دەکات کە دەگەڕێتەوە باشترە لە یەکێکی تر کە کەمتر تاوانی کردبێت ، هەر لەبەر ئەمەش زانایان دەلێن ئادم لەپاش تاوانەکەی باشتر بوو ، وە زیاتر خۆی بەکەم داناوە و زەلیل بووە بۆ خوا بەراورد بە پێش تاوان کرد .
هەندێک دەڵێن ئەوی کەمتر تاوان بکات بگەرێتەوە موسلمان بێت باشترە لەوەکەی تر ، بە ھەر حاڵ بوونی ئەم جیاوازییە مژدەیە بۆ ئەوانەی لە تاواندا ڕووچوون کە بگڕێنەوە بۆ ئەوەی لەم پاداشتە گەورەیە بێ بەش نەبن ، وە موسلمانی تاوانباریش خراپەکانی دەبن بە چاکه.. ....واللە اعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ