پرسیار // ئایا نێرەمووک " خنثی " مامەلەی چی لەگەڵ دەکەیت كوڕ یان کچ ؟ لە میرات چۆن دەبێت ؟ وە کاتی مردن و شووشتن چۆن دەبێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن نێرەمووک " خنثی " دوو جۆرە :
یەکەم // نێرەمووک ھەیە کێشەی تێدا نییە ، ئەویش ئەوەیە نیشانەکانی نێرینە یان میینەی تێدا دیارە ، دەزانرێ ئەمە پیاوە یان ئافرەتە ، حوکمەکەی حوکمی بەدیار کەوتنی نیشانەکانە لە میرات و شووشتن و ئەحکامەکانی تر .
دووەم // نێرەمووک ھەیە کێشەی تێدایە ، ئەویش ئەوەیە نیشانەکانی نیرینە یان مینە تێیدا بە دیار ناکەوێ ، نازانرێ ئەمە پیاوە یان ئافرەتە ، ئەمانەش ھەیە ھەردوو ئالەتی ھەیە ھی نێرینە و ھی مێینە " واتە زەکەر و فەرجی ھەیە " ، وە ھەیە تەنھا کونێکی ھەیە .
نێرەمووک ئەوەی کێشەی تێدایە کە ھەردوو ئالەتی ھەیە ھی پیاو و ئافرەت ئەمەیان دوو جۆرە :
(١) جۆرێکیان دەزانرێت بە نیشانە کە نێرینەیە یان مێینەیە ، وەک : ئارەزوو ، ئەگەر ئارەزووی بۆ پیاو چوو ئەوا ئافرەتە ، وە ئەگەر ئارەزووی بۆ ئافرەت چوو ئەوا پیاوە ، وە بۆ میرات و شووشتن مامەلەی ئەوەی لەگەڵ دەکرێ کە پێی دەناسرێ .
(٢) جۆرێکیان نازانرێت بە نیشانە نێرینەیە یان مێینەیە ، ئەمەیان دەلێن نابێت شوو بکات و ھەتا بە نیشانە بەدیار دەکەوێ ، بەلام ئەگەر بەدیار نەکەوت و مرد بۆ میرات و شووتن ئەحکامەکانی تر چەند وتەیە ھەیە مامەلەی ئافرەتی لەگەڵ دەکرێ یان بۆ میرات لە نێوان پیاو و ئافرەت دەبێ کە بەرفراوانی تێدایە .
بۆ شووشتن ئەگەر مناڵ بوو باڵغ نەبووبێت بەرفراوانی تێدایە ، وە ئەگەر باڵغ بووبێت ئەوا چەند وتە ھەیە ئەگەر بلێیت دەبێت بشۆردرێت لە لایەن پیاوە ئەوا باشە بەلام دەبێت بەربەست ھەبێت لاشەی نەبینرێ ئەگەر ئافرەتیش بیشوا بەھەمان شێوە دەبێت بەربەست ھەبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نێرەمووکی کێشەی تێدا ، ئالەتی نێرینە و مێینەی ھەیە و نازانرێ پیاوە یان ئافرەتە ، وە میزیش دەکات بە ھەردوو ئالەت و وە ھیچ شتێک نییە بۆ ئەوەی جیا بکرێتەوە نێرینەیە یان مێینەیە ، ئەمەیان دروست نییە زەواج بکات ، نابێت ژن بھێنێت و نابێت شوو بکات ، نابێت ژن بھێنێت چونکە لەوانەیە خۆی ئافرەت بێت ، ئافرەت بۆ ئافرەت نابێت ، نابێت شوو بکات چونکە لەوانەیە پیاو بێت ، پیاو بۆ پیاو نابێت ، بەم شێوەیە دەمێنێتەوە ھەتا بەدیار دەکەوێ ، ..... )) " الشرح الممتع " ( 12 / 160 ) .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( ھەر کەسێک نێرەمووکی پێوە دیار بوو نیشانە نێرینەی ھەبوو یان مێینەی و دەزانرێ پیاوە یان ئافرەتە ئەمەیان کێشەی تێدا نییە ، بەلکو پیاو ئەوەی ئەندامێکی زیادی ھەبوو ، یان ئافرەت ئەندامێکی زیادی ھەبوو ، حوکمەکەی بۆ میرات و ئەحکامەکانی تر حوکمی ئەوە نیشانانەیە کە بەدیار کەوتوون . )) "الموسوعة الفقهية الكويتية " ( 20 / 22 ) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نێرەمووک تەفسیلی تێدایە ، ئەگەر نیشانە بەدیار بکەون بۆ ئەوەی کە ئافرەتە ، وەک ھەستانی ثدی " سینگی " یان ھەندێک شت بەدیار کەوتن کە لە پیاو جیادەکرێتەوە بە حەیز یان میز کردن بە ئالەتی مینە " فرج " ، ئەوا حوکم دەدرێت بە مێینە و ئالەتی نێرینەی لادەدرێت بە چارەسەری پزیکشی ، وە ئەگەر نیشانە بەدیار کەوت کە پیاوە ، وەک ھاتنی مووی ڕیش و میز کردن بە ئالەتی نێرینە و نیشانەکانی تر کە دکتۆرەکان دەزانن ئەوا حوکم بەسەری دەدرێت بە پیاو و مامەلەی پیاوی لەگەڵ دەکرێت . )) "مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز " ( 9 / 435 – 436 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ