پرسیار // ئایا خەلکی بەھەشت مووی لاشەی ھەیە وەک دونیا ؟
وەلام // زانایان دەلێن خەلکی بەھەشت لەسەرجوانترین شێوەدان ، لاشەیان مووی نییە ، بەلگە :
عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( يَدْخُلُ أَهْلُ الْجَنَّةِ الْجَنَّةَ جُرْدًا مُرْدًا مُكَحَّلِينَ أَبْنَاءَ ثَلاثِينَ أَوْ ثَلاثٍ وَثَلاثِينَ سَنَةً )) رواە الترمذي (2468) ، والحديث صححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : خەلکی بەھەشت دەچنە بەھەشت لاشەیان مووی نییە و ڕیشیان نییە و چاویان ڕەشە و گەنجن لە تەمەنی سی سالی دان یان سی و سێ سالی دان .
والأجرد : واتەی ئەوەی ھیچ مووی لەسەر لاشەی نییە .
والأمرد : ئەوەی ڕیشی نییە .
ڕوایەت ھاتووە دەفەرمووێت : لە تەمەنی سی و سێ سالیدان .
چەند ڕوایەت ھاتوون کە تەنھا ئیبراھیم یان ئادەم یان موسی یان ئەبوبکر یان ھاڕون ڕیشیان ھەیە لە بەھەشت ، بەلام ئەم ڕیوایەتانە ھەموویان لاوازن .
ئەوەی سەیر بێت خەلکانێک ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەلگە کە دروستە ڕیشی خۆت بتاشی ، چونکە خەلکی بەھەشت ڕیشیان نییە .
سەبارەت بەڕیش زانایان دەلێن دوو حالەت هەیە :
حالەتی یەکەم : ڕیش کورت کردن ، واتە تەنها کورتی دەکەی نای تاشی و وە ڕیشێکی کورتت هەیە ، ئەمەیان جیاوازی هەیە :
(ٲ) هەندێک زانا دەلێن حەڕامە دەستی لێ بدەیت و نابێت کورتیش بکەی .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە ڕیش بهێلیتەوە و کورتی نەکەیت و دەستی لێ نەدەیت بۆ کورت کردن .
ئەوەی نقل کراوە رواە الترمذی یه کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە پانی و درێژی ڕیشی هەندێک کورتی کردۆتەوە ئەم فەرموودەیە پووچە لای زانایان .
کەواتە نابێت پەیوەست بیت بە فەروودەیەکی پووج کە ڕاست نییە ، وە نابێت ڕوخسەت بێتە دان لەبەر وتەی هەندێک زانا ، چونکە سونەت حوکم دەکات لەسەر هەمووان . )) مجموعە فتاوی ابن باز ج۱۰ لاپەڕە ۹٥ـــ۹۷
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کورت کردنی ڕیش پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت له وتەکەی : (( وفروا اللحی )) ، (( ٲعفوا اللحی )) ، (( ٲرخوا للحی )) هەر کەسێک بییەوێت شوێن فەرمانی پێغەمبەر بکەوێت ، وە شوێن ڕێنمووی بکەوێت با ڕیشی دەست کاری نەکات و کورتی نەکات ، .....)) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱۱ لاپەڕە ٨۲
(ب) هەندێک زانا دەلێن دروستە کورتی بکەیت ، لەبەر ئەوەی فەرموودە هاتوون وە له هاوەلان هاتووە ، وە ئەگەر کورتیش بکەی ڕیشی هەر هەیە فەرموودەتت جێ بەجێ کردووە .
دەتوانی لەبەر هەندێک فەرموودە اثر و لەسەر وتەی هەندێک زانا بلێی بەرفراوانی تێدایە وە زۆر جیاوازە لەگەل کەسێک ڕیشی بتاشێت .
حالەتی دووەم : ڕیش تاشین زۆربەی زانایان دەلێن حەڕامە ڕیش بتاشی و واجبە ڕیشت هەبێت ، بەلکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن کە ڕیش تاشین حەڕامە ، بەلگە :
(۱) عن ابن عمر رضی الله عنه عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( خالفوا المشرکین ، وفروا اللحی ، وٲحفوا الشوارب . )) رواە البخاری (٥٨۹۲) ، و مسلم (۲٥۹) ، واتە : پێچەوانەی موشریکەکان بکەن ، ڕشتان بهێلنەوە وسێملتان کورت بکەن .
لەم فەرموودەیە فەرمان کراوە بە هێشتەوەی ڕیش و پێچەوانەی موشریکەکان کردن .
(۲) هەروەها ڕیش تاشین خۆ چوواندنە بە ئافرەت .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئیجماع هەیە کە سمێل کورت کردن و ڕیش هێشتنەوە واجبە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ دەفەرمووێت : قورئان و سونەت و ئیجماع بەلگەیە لەسەر فەرمان کردن بەوەی کە پێچەوانەی موشریک بکەیت نەهی کردن لەوەی کە خۆت بچوێنی بە ئەوان .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ