سەردێری پرسیار:حوکمی ئینکاری کردنی حۆری ؟

بەرواری دانان :2018-10-21 کۆدی پرسیار:720

پرسیار:

پرسیار // ئایا حۆری لە بەهەشت دا بوونی هەیە ؟ ئایا هەر پیاوێک ۷۰ حۆری بۆی هەیە لە بەهەشت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین چەندین بەلگە لە قورئان و سونەت هاتوون کە حۆری بوونیان هەیە ، وە ئینکاری کردنی حۆریەکان کوفرە ، هەر کەسێک ئینکاری حۆری بکات ئەوا ئینکاری قورئان و سونەتی کردووە .

صالح الفوزان خوا بپارێزێت پرسیار لێی کرا : ئایا دەبێت ئەوەی باوەڕی بە ڕۆژی دوای هێناوە باوەڕی بە هەموو ئەو شتانە هەبێت کە بە بەرفراوانی باس کراوە ، لێرە کەسێک هەیە باوەڕی بە ڕۆژی دوای هێناوە بەلام ئینکاری حۆری دەکات ، دەڵێت ئەو ئایەتەنەی هاتوون مەبەستی حۆری نییە ، بەلکو مەبەست پێی خۆشییە کەئیماندار هەستی پی دەکات لە بەهەشت ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : هەر کەسێک ئینکاری شتێکی ئاخیرەت بکات لە بەهەشت یان دۆزەخ یان ماناکەی بگۆرێت بە لێک دانەوەی خۆی ، ئەوە کافرە خوا بمانپارێزێت ، قورئان تەفسیر ناکرێ بە بیرو ڕا بەلکو تەفسیر دەکرێ بە تەفسیرێکی ڕاست ، کە قورئان بە قورئان تەفسیر دەکرێ یان بە سونەت یان بە وتەی هاوەلان یان وتەی ئەوانەی دوای هاوەلان ، یان زمانی عەرەبی ، نەک بە بیرو ڕا تەفسیر بکەی ، هەر کەسێک قورئان تەفسیر بکات بەڕای خۆی یان زانستی نەبێت هەلەی کرد ، با شوێنی خۆی خۆش بکات لە دۆزەخ ئەگەر تەفسیرەکەی ڕاستیش بێت .....

سەبارەت بە ژمارەی حۆرییەکان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ، دەلێین : گومانی تێدا نییە کە حەدیس هاتووە هەر پیاوێک دوو ژنی بۆی هەیە ، بەلگە :

فەرموودەی ئەبو هورەیرە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لکل واحد منهم زوجتان )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : بۆ هەر کەسێک دوو ژن هەیە .

روایەت هاتووە وەسفی دوو ژنەکەی کردووە بە حۆری کە حۆرین ، سەبارەت بە ژمارەی حۆرییەکان سێ وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن بۆ هەر پیاوێک دوو ژنی دونیا هەیە ، وە چەند حۆریشی بۆی هەیە بە گوێرەی کردەوەکەی ، بێ ئەوەی دیاری بکەیت .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : بۆ هەر پیاوێک دوو ژنی مرۆڤ هەیە ، بێجگە لە حۆرییەکان . مجموعە فتاوی ج٦ لاپەڕە ٤۳۲

دووەم : هەندێک زانا دەلێن بۆ هەر پیاوێک دوو ژنی نەوەی ئادەمی بۆی هەیە ، وە حەفتا حۆریشی بۆی هەیە ، کەمترین حۆری حەفتایە وە زۆرترین دیار نییە چەندن .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن دوو حۆری بۆیان هەیە بێجگه لە خێزانی خۆیان ، وە زیاتریش حۆری بۆیان هەیە بە گوێرەی کردەوەکەیان .

زانایان دەلێن هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتوون کە ژمارەی حۆریەکانی دیار کردبێت ، بەلام فەرموودەی : (( لکل واحد منهم زوجتان )) ئەم حەدیسە بوخاری و مسلمە ، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا ئەم دوو ژنە نەوەی ئادەمن یان حۆرین ، کەواتە هەر کەسێک ئینکار ی ژمارەی ۷۰ حۆری بکات نالێین کافرە ، چونکە جیاوازی لە ڕاستی و ناڕاستی حەدیسەکەیە .

زانایان دەلێن شەهید حەفتاو دوو حۆری بۆی هەیە ، بەلگە :

عن مقدام بن معد کرب قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( للشهید عند اللە ست خصال : .........ویزوج اثنتین وسبعین زوجة من الحور العین ....)) رواە الترمذی ( ۱٦٦۳) ،ابن ماجە (۲۷۹۹) ، واتە : شەهید شەش تایبەتمەندی بۆی هەیە .....یەکێک لەوانە حەفتاو دوو حۆری بۆی هەیە لە بەهەشت ....

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام