سەردێری پرسیار:ئایا لە بەهەشت پیاو جووت دەبێت لەگەل حۆری ؟

بەرواری دانان :2018-10-21 کۆدی پرسیار:721

پرسیار:

پرسیار // ئایا لە بەهەشت پیاو جووت دەبێت لەگەل حۆری ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خەلکانێک چاویان بە حەق هەلنایێت ، چەندین بەلگەی ڕوون و ئاشکرا لە قورئان و سونەت دەبینن ، ناتوانن بلێن حۆری هیچ ئەسل و ئەساسێکی بۆی نییە ، ناچارن ڕێگایێکی تر بدۆزنەوە بۆ ئەوەی دژایەتی بکەن ، ئەویش ئەوەیە دەلێن پیاو جووت نابێت لە گەل حۆری لە بەهەشت .

زانایان دەلێن پیاو لە بەهەشت لە گەل خێزانی خۆی و حۆرییەکان جووت دەبێت ، وە توانای سەد پیاوی هەیە لە خواردن و خواردنەوە و جووت بوون دا ، بەلگە :

عن زید بن ٲرقم ان رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( ٳن الرجل من ٲهل الجنة یعطی قوة مائة رجل فی الاكل و الشرب والشهوة والجماع .....)) رواە احمد .

واتە : پیاوی بەهەشت توانای سەد پیاوی پیدراوە لە خواردن و خواردنەوە و ئارەزوو و جووت بوون .....

ئەم فەرموودەیە باسی شەهوەتی پیاوی کردووە ، ماناکەی وایە شەهوەتی ژن هەروەک خۆیەتی لە جووت بوون ، بەلگەیە لە بەهەشت شەهوەتی لە هی ژن زیاترە و ئاماژەیە بۆ جووت بوون لە گەل حۆری ، ڕاستە زۆر حەدیس هاتوون باسی پیاوی کردووە مەبەست پێی هەردووکیانە ، بەلام دەلێین لە بەهەشت دا لە شەهوەت و جووت بوون پیاو توانای زیاترە ، هەروەها روایەت هاتووە پیاو دەچێتە لای چەند حۆری .....

وە ئەو ئایەتانەی هاتوون بۆچی باسی حۆری و جوانی ئەو حۆرییانەی کردووە ؟ !!! وە بەهەشت و ئەوانەی ناو بەهەشت بۆچی و بۆ کێ دروست کراون ؟!!! لەهەر کەسێکی عاقل بپرسی دەزانێت بۆچی لە قورئان و سونەت باسی باشی و جوانی حۆرییەکان کراوە ، بەلام شتێکی تریش هەیە دەلێن خێزانی ئیماندار لە بەهەشت دا لە حۆری باشترە و جوانترە ، کە چەند حەدیس و ئەسەر هاتوون ، ڕاستە هەندێک زانا دەلێن حەدیسەکان ڕاست نین ، بەلام دەلێین ئەگەر ئەو حەدیسانە ڕاستیش نەبن ، دەلێین خێزانی مرۆڤ ئیماندارە و کردەوەی کردووە هاتۆتە بەهەشت ، ئەوانەی ناو بەهەشت بۆ خزمەتی ئەوان دروست کراون ، تۆ بلێی خزمەتکار باشتر و جوانتر بێت ؟! هەتا هەندێک دەلێن بەهۆی ئەو حۆریانە ژنی پیاو بۆتە شاژن ، چونکە حۆری لە خزمەتی پیاو و شاژن دان ، لە دونیا لەوانەیە خزمەتکار جوانتر بێت و باشتر بێت لە شاژن بەلام لە بەهەشت وەک دونیا نییە ، چونکە ئەو کەسەی دەچێتە بەهەشت تەنها ڕێزی پلەو پایەی نییە بەلکو ڕێزی گشتی لێنراوە کە روخسارو جوانیشیان پێ بەخشراوە وە لە بەرزترین پلە دان لە جوانی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : ئەوەی بۆ من دیار بێت ژنی مرۆڤ لە حۆرییەکان باشترن ، هەتا لە جوانی و هەموو شتێک .

زۆرێک لە ژنان یان کچان ئەگەر بابەتی حۆریان گوێ لێ بێت پێیان خۆش نییە و لەوانەی تۆڕە ببن ، ئەگەر پێیان بلێ بەهۆی حۆرییەکان تۆ دەبیتە شاژن هەر پێیان خۆش نییە ، پێشتر لە وەلامی ئەم پرسیارە باسمان کرد

ئایا ژن پێی خۆش نییە ژنی دووەم یان سێیەم یان چوارەمی بەسەری بێت کافر دەبێت ؟ وە کەی تووشی کوفر دەبێت؟

وەلام : بئ گومان زۆربەی ژنان پێیان خۆش نییە ژنیان بەسەر بێت ئەم پێ ناخۆشییە ئەگەر سروشتی بێت ، کە سروشتی ژن واییە حەز ناکات ژنی بەسەر بێت ، دەلێین : تاوانبار نابێت بەلگە ئایەتی ۲۱٦ سورة البقرة دەلێت : ((کتب علیکم القتال وهو کرە لکم...)) واتە : جیهاد شەرکردن لەسەر ئێوە واجب کراوە وە پێتان خۆش نییە.

ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێبێت دەلێت : وهو)بۆ (قتال) شەرکردن دەگەرێتەوە واتە سروشتی پیاو واییە حەز ناکات شەر بکات ،نەک مەبەست پێی ئەوە بێت (وهو) بۆ (کتب) واجب بوون بگەرێتەوە ، چونکە ئیماندار ئەگەر پێی ناخۆش بێت خوای گەورە فلانە شتی واجب کردووە یان رقی لە واجبەکە ببێتەوە کوفرە پەنا بەخوا ، بەلگە لەسەر کوفری ئەو کەسە کە پێی خۆش نەبێت بەو حوکمەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە ئایەتی ۹ سورة محمد : (( ذالك بٲنهم كرهوا ماانزل الله فٲحبط ٲعمالهم )) واتە : ئەوەش لەبەر ئەوەییە کەبەراستی ئەوان ڕقیان لەو پەیامە دەبووەوە خوا دایبەزاندووە ، وە کردەوەکانمان هەمووی پوچ کرد .

کەواتە دەلێین ئەگەر ژن پێی خۆش نەبوو پێ خوش نەبوونی سروشتی تاوانبار نابێت هەروەک سروشتی پیاو کە حەزی لە شەرکردن نییە ، بەلام نابێت پێی ناخۆش بێت فلانە شت واجبە یان رقی لە واجبەکە یان سونەتەکە ببێتەوە ، کەواتە واجبە ئیماندار ڕازی بێت بە حوکمی خواو وە تەسلیم بێت.

زانایان دەلێن ژنان ئێستا سروشتیان وایە پێیان خۆش نییە حەز بە حۆری ناکەن ، بەلام لە بەهەشت ئەم پێ ناخۆشییە نامێنێت ، سروشتی ژن سروشتێکی ترە و جیاوازە لە گەل هی دونیا ، نە خەم و نە خەفت و هیچ شتێکی ناخۆشی نییە لە بەهەشت ، کەچی ئێستا تەنها گوێیان لێ دەبێت خەمبار دەبن ، بەلام لە بەهەشت لە پێش چاوییان بێت خەمبار نابن و خۆشترین ژیانیان هەیە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام