سەردێری پرسیار:حوکمی چوونی ئافرەت بۆ لای دکتۆری پیاو بۆ نەخۆشی ؟

بەرواری دانان :2018-10-21 کۆدی پرسیار:723

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە سەردانی دکتۆری پیاو بکەم بۆ ددان یان ھەر نەخۆشییەکی تر ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت ئافرەت سەردانی دکتۆری پیاو بکات ، وە نابێت پیاویش سەردانی دکتۆرەی ئافرەت بکات ئیلا ئەگەر پێویست بکات دکتۆری پیاو نەبێت یان دکتۆرەی ئافرەت نەبێت یان یەکێکیان بوارەکەی قوول تر بێت یان زیرەکتر بێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە دکتۆرەی ئافرەت تایبەت بێت بە ئافرەتان ، وە دکتۆری پیاو تایبەت بێت بە پیاو ، ئیلا کاتی پێویستی ئەگەر نەخۆشی پیاو ھەبێت ھیچ دکتۆری پیاو نەبێت ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : ( وقد فصل لكم ما حرم عليكم إلا ما اضطررتم إليه ) الأنعام / 119". ))

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کرا : حوکمی چوونی ئافرەت بۆ لای دکتۆری پیاو کەچی دکتۆرەی ئافرەت ھەیە لەو بوارەدا ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر ھەردووکیان یەک بواریان ھەبوو وە لە زیرەکیش دا یەکسان بوون ، ئەوا ئافرەت نابێت بچێت بۆ لای دکتۆری پیاو ، چونکە پێویست ناکات و دکتۆرەی ئافرەت ھەیە ، بەلام ئەگەر دکتۆری پیاو زیرەک تر بوو لە ئافرەت یان بوارەکەی قوول تر بوو ئەوا ھیچی تێدا نییە سەردانی بکات ، ئەگەر دکتۆرەی ئافرەتیش ھەبێت چونکە پێویست دەکات ، وە کاتی پێویستیش ڕێگە پێدراوە لەم حالەتانە . ))"فتاوى علماء البلد الحرام" (ص 693) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام