سەردێری پرسیار: بڕە پارەیەکی زۆرم لێ دزراوە یان بزر بووە چ دوعایەک ھەیە بیکەم بۆ دۆزینەوەی ؟

بەرواری دانان :2018-10-21 کۆدی پرسیار:724

پرسیار:

پرسیار // بڕە پارەیەکی زۆرم لێ دزراوە یان بزر بووە چ دوعایەک ھەیە بیکەم بۆ دۆزینەوەی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھیچ دوعایەکی تایبەت نە ھاتوو بۆ شتی وون بوو بۆ دۆزینەووی جگە لەوە نەبێت فەرموودەیەک ھاتووە ھەندێک زانا دەلێن فەرموودەکە ڕاستە وە زۆریش دەلێن لاوازە .

ابن عمر دەفەرمووێت کەسێک شتێک بزر دەکات و دێتە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ھەر کەسێک شتێک بزر بکات با دەست نوێژ ھەلبگرێت و دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات و تەحیات بخوێنێت و بلێت : (( بسم الله يا هادي الضلال وراد الضالة اردد علي ضالتي بعزتك وسلطانك فإنها من عطائك وفضلك )) قال الحاكم رواته موثقون مدنيون لا يعرف واحد منهم بجرح. والله أعلم.

کەواتە لەسەر وتەی ھەندێک زانا دەتوانی ئەم دوعایە بخوێنی بەلام فەرموودە لاوازە و ھیچ دوعایەکی تایبەت نەھاتووە و باشتر وایە نەیخوێنی .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام